ـ به‌ر له مه‌ساج پێدانی روخسار ده‌سته‌کانتان به ئاو‌و سابون بشۆن و روخسارتان به باشی پاک بکه‌نه‌وه.
ـ ئه‌گه‌ر برین یان زیپکه له روخسارتان هه‌یه، نابێت مه‌ساج بۆ روخسارتان مه‌که‌ن.
ـ سه‌ره‌تا ده‌سته‌کانتان به زه‌یتی سروشتی چه‌ور بکه‌ن و جگه له چاوه‌کانتان روخسارتان پێ مه‌ساج بکه‌ن.
سودکانی مه‌ساجدانی روخسار
1ـ مه‌ساج ده‌بێته هۆی چالاک‌تر کردنی ماسولکه‌کانی پێستی روخسار و پێست نه‌رمتر و به‌هێزتر ده‌کات.
2ـ ده‌بێته هۆی پشوو پێدانی ماسولکه‌ی روخسار و چاوه‌کان.
3ـ ده‌بێته هۆی ئارام کردنه‌وه‌ی ژانه‌سه‌ر و ئازاره‌کانی روخسار.
4ـ ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی ورد و قوڵه‌کانی پێستی روخسار.
5ـ چالاک‌تر کردنی سوڕی خوێن.
6ـ که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ.
ـ راهێنانی مه‌ساج دانی روخسار
چاوه‌کانتان دابخه‌ن و له‌پی ده‌سته‌کانتان له‌سه‌ر چاوه‌کانتان دابنێن و فشارێکی هێمن له‌سه‌ر چاوه‌کان بکه‌ن و به هێواشی ده‌سته‌کانتان لابه‌رن.
2ـ بۆ مه‌ساج پێدانی چه‌ناگه، سه‌ری په‌نجه‌کان له ناوه‌ڕاستی چه‌ناگه‌تان دابنێن و به شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌ساج بده‌ن.
3ـ بۆ مه‌ساج دانی ناوچاوان به له‌پی ده‌سته‌کان، یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ر ناوچاوان له سه‌ره‌وه‌ی لوت تا ره‌گی قژ بکێشن.
4ـ له نوکی لوته‌وه ده‌ست پێکه‌ن و له سه‌ره‌تا تا کۆتایی برۆیه‌کان به سه‌ری په‌نجه‌کانی ئاماژه فشار بخه‌نه سه‌ری.
5ـ ژێر ئێسقانه‌کانی گۆناکان به هێمنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه به هێمنی فشار بده‌ن و بۆ ماوه‌ی 30 چرکه رایبگرن.
6ـ په‌نجه‌ی ئاماژه و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست بۆ 2 لای کونی لوت دابنێن و له کۆتاییدا له ناوچه‌ی لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی بکه‌ن.
7ـ سه‌ری 3 په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچاوان دابنێن و به که‌مێک فشار به‌ره‌و لا ته‌نیشته‌کانی سه‌ر و خواره‌وه بکێشن.
په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی برۆیه‌کان دابنێن و به‌ره‌و لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر بکێشن.
9ـ په‌نجه‌ی ئاماژه له ناوه‌ڕاستی لێوه‌کانه‌وه به‌ره‌و گۆشه‌ی لێوه‌کانتان و سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
10ـ بۆ مه‌ساج دانی چه‌ناگه سه‌ری په‌نجه‌ی گه‌وره‌تا له‌سه‌ر چه‌ناگه دابنێن و به‌ره‌و سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ئێسقانه‌کانی گۆناکانی سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
هه‌موومان به سوده‌کانی گوڵاو ئاشناین، به‌ڵام ره‌نگه سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی ره‌شی ژێر چاوه‌کان به‌هۆی گوڵاو که‌متر بزانن.
بوونى ره‌شی
ژێر چاوه‌کان خانمان ئازار ده‌دات. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ره‌شاییه ده‌توانن لۆکه‌یه‌ک
به کوڵاو ته‌ڕ بکه‌ن و له کاتێکدا که راکشاون به هێمنی له‌سه‌ر چاوه‌کانتان
دابنێن
.
لێبگه‌ڕێن بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک له‌سه‌ر چاوتان بمێنێـته‌وه . به تێپه‌ڕبوونی کات ده‌توانن له ره‌شی ژێر چاوه‌کان رزگارتان بێت و حاڵه‌تی هیلاکی چاوه‌کانیش نه‌هێڵن.
هه‌روه‌ها ده‌توانن گیراوه‌ی پاوده‌ری بادام له‌گه‌ڵ گوڵاو هه‌ویرێک دروست بکه‌ن و له‌سه‌ر روخسار و ملتان بده‌ن. به‌مکاره جوانی و گه‌شانه‌وه به پێستی روخسارتان ده‌به‌خشن.
ده‌رکه‌وتنی زیپکه له‌سه‌ر روخسار به‌هۆی هه‌وکردنی پێسته که ده‌بێته هۆی سترێسی زۆر هه‌م له لایه‌نی ده‌روونی و هه‌م جه‌سته‌ییش.
لێره‌دا ئاماژه به 5 ڤیتامین ده‌که‌ین که کاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ر کردنی زیپکه:
ڤیتامین A: ئه‌م ڤیتامینه بۆ پێست و قژ پێویسته که له جگه‌ر، زه‌ردێنه‌ی هێلکه، شیر و جۆره‌کانی سه‌وزه‌ی وه‌ک سپێناخ و کاهۆ و گێزه‌ردا هه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B: ئه‌م ڤیتامینه دژه چه‌وری و دژه زیپکه‌یه، له خومره‌دایه و ئاوسان و ئه‌گزیما و برینه‌کان به خواردنی ڤیتامین B2چاره‌سه‌ر ده‌بێت که له شیری وشک و گوێز و هه‌نگوین و سپێناخ و سپێنه‌ی هێلکه و کاڵه‌ک و به‌ڕو دایه.
ڤیتامین B5: ئه‌م ڤیتامینه وشکی و برینی پێست چاره‌سه‌ر ده‌کات، له نان و دانه‌وێڵه و قارچ و فاسۆلیا و نۆک و ئاڤۆکادۆ و ماسی و مریشک و فندوق و گوێز و بادام و گوڵه که‌له‌رم و شیر و په‌نیر و په‌تاته و پرته‌قاڵ و مۆز و هێلکه‌دایه.
ڤیتامین B6: وشکی قژ چاره‌سه‌ر ده‌کات و بۆ مێشک به‌سوده. ئاوسان و سوور هه‌ڵگه‌ڕان و ئازار ده‌م و ددان و شه‌قار بوون و وشک بوونی لێوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. له گوڵه‌گه‌نم و مریشک و ماسی و هێلکه‌دا هه‌یه.
ڤیتامین C: له میوه و سه‌وزه‌ی تازه‌دا هه‌یه و په‌ڵه و زیپکه‌ی روخسار ناهێڵێت و رێگه له پیری ناوه‌خت ده‌گرێت و دروست بوونی ڤیتامین E گه‌شه پێ ده‌دات. له بیبه‌ر و پرته‌قاڵ و شووتی و کاڵه‌ک و لاله‌نگی و تووی فه‌ره‌نگی و مانگۆ و گوڵه‌که‌له‌رمدا هه‌یه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی
ئاشکرایکردووه سووده‌کانی توێکڵی مۆز زۆر له خواردنی مۆزه‌که زیاتره.
ژماره‌یه‌ک زانا ئاشکرایانکردووه توێکڵی مۆز سوودێکی زۆری هه‌یه له بورای
ڕازاندنه‌وه‌دا، بۆ نمونه له‌دوای هاڕین‌و وردکردنی ده‌خرێته سه‌ر پێستی ده‌موچاو
بۆ سپیکردنه‌وه‌ی و شوێنه‌واره‌کانی زیپکه‌ی عازه‌به لاده‌بات، له‌هه‌مان
کاتدا ده‌بیـه هۆی درێکردنی قژ‌و پرشکردنه‌وه‌ی.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه توێکڵی مۆز بڕێکی زۆر ماده‌ی مه‌گنیسیۆمی تێدایه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هێورکردنه‌وه‌ی بۆرییه‌کانی خوێن‌و له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیوه سه‌رئێشه (شه‌قیقه) به‌کاربهێنرێت، ئه‌ویش به‌جۆرێ: که ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک توێکڵی مۆز بخرێته سه‌ر سه‌ر، هاوکات چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ ده‌والی قاچه‌کان‌و سوتاوی.
له‌و زانیاریانه گرنگتر ئه‌وه‌یه
که دانیشتوانی دورگه‌ی باهاما توێکڵی مۆز به‌کارده‌هێنن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
فشاری خوێن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی کولاَندنی توێکڵی مۆزه‌که‌و خواردنه‌وه‌ی اوه‌که‌ی.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ک که له به‌رازیل ئه‌نجامدراوه
ئاشکرایکردووه ده‌کرێت توێکڵی مۆز بۆ پاکژکردنه‌وه‌و خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه به‌کاربهێنرێت‌و مادده ژه‌هراوییه‌کانی ناو ئاوه‌که له‌ناو ده‌بات،
وه‌ک قورشقوشم‌و مس.
دوای پاک کردنی توێکڵی سێ‌و یان مۆز یان په‌تاته یان قارچ به خێرایی ره‌نگیان ره‌ش ده‌بێت و ئه‌مه‌ش کێشه بۆ خانمان دروست ده‌کات.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ره‌ش بوونی په‌تاته بگرن پێویسته دوای پاک کردنی توێکڵه‌که‌ی یان وردکردنی، که‌مێک ئاوی شله‌تێن له‌ناو ده‌فرێک بکه‌ن و که‌وچکێکی بچووک خوێی له‌ناو بکه‌ن و تا کاتی به‌کارهێنانی په‌تاته‌کانی له‌ناو بکه‌ن.
خوێی ناوی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تامی په‌تاته‌کان خۆش ده‌کات، رێگه له‌وه‌ش ده‌گرێت که په‌تاته‌کان ڤیتامینه‌کانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
بۆ رێگه گرتن له ره‌ش بوونی مۆز و سێ‌و و قارچ دوای پاک کردنی توێکڵیان له‌ناو ده‌فرێکیان بکه‌ن و چه‌ند دڵپێک له ئاوی لیمۆیان به‌سه‌ردا بکه‌ن. دوای ئه‌وه ده‌توانن به ئاسانی له ناو ساردکه‌ره‌وه‌ی دابنێن و بێ ئه‌وه‌ی ره‌نگیان ره‌ش بێت به‌کاریان بێنن.
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی.
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟"
تۆڵستۆی کڵاوه‌که‌ی
له‌سه‌ری لابرد و زۆر به‌ڕێزه‌وه داوای لێبوردنی له ژنه‌که کرد و له کۆتایدا
وتی
:
خانمه‌که‌م من لیۆ تۆڵستۆی {نوسه‌ری به‌ناوبانگ و
سیاسی روسی}
ژنه‌که زۆر شه‌رمه‌زار
بوو، داوای لێبوردنی کرد‌و وتی : باشه بۆچی زوتر خۆتت پێ نه‌ناساندم ؟
تۆڵستۆی له وه‌ڵامدا
وتی : به‌رێزت وا چویته ناو قوڵایی خۆ ناساندنی خۆتەوە، هیچ رێگات به من نه‌دا
کە خۆم بناسێنم!
پێوه‌دانی مار ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه هه‌وڵی چاره‌سکردنی بکرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه مه‌ترسی کوشنده له‌سه‌ر که‌سی پێوه‌دراو دروستبکات، هه‌روه‌ها له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ندین بیروبۆچوونی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پێوه‌دانی مار هه‌یه.
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ر بۆ پێوه‌دانی مار، پابه‌ند بن به‌م رێنماییانه‌وه:
- به زووترین کات په‌یوه‌ندی به فریاگوزاری ته‌ندروستییه‌وه بکه.
- هه‌وڵ بده تێبینی ره‌نگ و روخساری ماره‌که بکه‌یت تاکو پسپۆڕانی ته‌ندروستی بتوانن کاریگه‌رترین دژه ژه‌هرت بۆ هه‌ڵبژێرن.
- به‌زووترین کات خۆت له ماره‌که دووربخه‌ره‌وه، به‌ڵام به ئارامی بڕۆ، چونکه راکردن و جوڵه‌ی کت‌وپڕ خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌که زیاد ده‌کات.
- له جێیه‌کی گونجاو‌دا پاڵ بکه‌وه و خۆت ئارام رابگره تا هێزه‌کانی فریاگوزاری ته‌ندروستی ده‌گه‌نه لات، ئه‌گه‌ر له جێیه‌کی دووره‌ده‌ستیت و یارمه‌تی ته‌ندروستی ناگاته لاات، ئه‌وه به هه‌مان شێوه پشودان و که‌مترین جوڵه کاریگه‌رترین چاره‌سه‌رن.
- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی برینه‌که‌ی پێوه‌یه له هه‌ر رێگرێکی هاتوچۆی خوێن رزگار بکه.
هیوا دارم سوودی هه بی و له هه‌موو نه خۆشیه‌ک به دوور بن.
ئایا دەزانی؟ سووربوونی ڕەنگی دەم و چاو مانای زۆربوونی خوێن دەگەیەنیێ.
ئایا
دەزانی؟ باشترین دەرمان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە تریێ یە.
ئایا دەزانی؟ خەیار توێکلەکەی بە سوودە بۆ ﮊانە سەر.
ئایا دەزانی؟ گێزەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد دەکات.
ئایا دەزانی؟ یەکەم دەنگ کە کۆرپەلە گوێی لێ دەبێ لە سکی دایکی لیدانی دڵی
دایکیەتی.
ئایا دەزانی؟ ڕێژەی خوێن مەیین لە ڕەگەزی مێ زیاترە وەک لە نێر.
ئایا دەزانی؟ چەوری لە لەشی مرۆڤدا بەشی ٧ سابون دەکات.
ئایا دەزانی؟ رەگەزی نێر لە مێ زیاتر پێویستی بە ئاوە.
ئایا دەزانی؟ مرۆڤی ھەرزەکار لە شەوێکدا ٩ کاتژمێر و نیو خەوی پێویستە.
ئایا دەزانی؟ چاوی مرۆڤ لە ڕۆﮊێکدا
دەتوانی ٢ ملیۆن وێنە بگرێت.
ئایا دەزانی؟ خانەکانی بیستن لە گوێچکەدا ﮊمارەیان سەد ھە زار خانەیە.
ئایا دەزانی؟ نەبوونی ڤیتامین b دەبیتە ھۆی لاوازی دل و ئیفلیج بوون.
ئایا دەزانی؟ خێرای پژمین لە چرکەیەکدا ٣٢٠ کیلۆمەترە.
ئایا دەزانی؟ قورسایی خوێن ٥ یەکی لەش پێکدێنێ.
ئایا دەزانی؟ زۆرترین ڤیتامین لە توێکلی میوەکاندایە.
ئایا دەزانی؟ (سیر) میکرۆبێکی زۆر دەکوﮊێ
لە لەشی مرۆڤدا.
ئایا دەزانی؟ (توور) بۆ قەبزی زۆر باشە.
ئایا دەزانی؟ نەبوونی ڤیتامین (c) دەبێتە ھۆی کەم خوێنی.
ئایا دەزانی؟ کاھو(خاس) بۆ گەدە باشە.
ئایا دەزانی؟ مرۆڤ لە کاتی زەردەخەنەدا واتە پێکەنین ٢٠ ماسولکەی دەجولێت