نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

سکایپ و خزمه‌تگوزاریه‌کی‌ نوێ‌

کۆمپانیای‌ مایکرۆسۆفت، خزمه‌تگوزاریه‌کی‌ نوێی‌ بۆ سکایپ دانا، که‌ تێیدا به‌شدارانی‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ده‌توانن ڤیدیۆ بۆ ماوه‌ی‌ سێ خوله‌ک تۆمار بکەن و بنێردرێت.

یه‌کێک له‌ باشیه‌کانی‌ تری‌ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ئه‌وه‌یه،‌ له‌کاتی‌ ناردنی‌ کورته‌ ڤیدیۆدا ئه‌و که‌سه‌ی‌ به‌رامبه‌ری‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی‌ نه‌بێت یا له‌ خزمه‌تگوزاریه‌که‌دا نه‌بێت، دوای‌ کردنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزاریه‌که‌ وه‌ک بەر‌نامه‌ی‌ ناردنی‌ ده‌نگه‌نامه‌ ڤیدیۆکه‌ ده‌بینێت بۆی‌ ده‌ڕوات .
له‌ ئێستادا به‌شداربوانی ‌”ئه‌ندریۆد، ئای‌ ئاو ئێس” ده‌توانن به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ به‌کار بهێنن ده‌توانن 20 کورته‌ ڤیدیۆ، تائێستا کۆمپانیای‌ ناوبراو نرخی‌ ناردنی‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی‌ دانه‌ناوه،‌ ئه‌و 20 کورته‌ ڤیدیۆییه‌ بێ‌ به‌رامبه‌رو‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، ‌تا بزانرێت تا چه‌ند هاوڵاتیان به‌ده‌م ئه‌م خزمه‌تگوزایه‌وه‌ ده‌چن و بەشدار ده‌بن.

ئایا گریان بەسودە بۆ تەندروستی ژنان؟

ئایا گریان گرنگە؟ جۆرەکانی چیە؟ ئایا پەیوەندی هەیە بە سۆزەوە؟ زۆرێک لەلێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە دەربارەی ئەو بابەتە بەڵام ڕاستی کاریگەری گریان چیە لەسەر تەندروستی؟


   ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت

 

ادامه مطلب ...

نوکته 37

یەکێکی کەم ئەقڵ، هیدفۆنێکی گوێچکەی کڕی، کە گوێی دایە هەستی کرد شتێکی هەیە، دوایی بردیەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی کڕیبوو، وتی: کاکە ئەو هیدفۆنە لە هە ردوو سەماعەکانیەوە هەر یەک دەنگ دەردەچێت!

نوکته 36


یه‌کێک ده یویست خانوویەک تاپۆ بکاتە سەر خۆی. حاکم وتی بەڵگەیەکم بۆ بێنە کە خانووی تۆ بێت. رەسمێکی بۆ هێنا که‌ به‌بێجامه‌وه‌ حه‌وشه‌ی ده‌شووشت!!

توێکلى باینجان پارێزگارى له‌ پیربوون ده‌کات


لێکۆلینه‌وه‌یه‌کى تازه‌ى ئه‌مریکى ئاشکراى کردووه‌ ، پێکهاته‌ى "باسیولین" دژه‌ ئۆکسید ، که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى فراوان له‌ناو توێکلى باینجاندا هه‌یه‌ ، له‌شی مرۆڤ له‌ ماده‌ى ژه‌هراوى پاک ده‌کاته‌وه‌ ، که‌ ده‌بێته‌ هۆى زوو پیربوون .

لێکۆلینه‌وه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، که‌ توێکلى باینجان به‌رگرى له‌ له‌ناوچوونى خانه‌کانى له‌ش و مێشکى ئه‌و مشکانه‌ى کردووه‌، که‌ لێکۆلینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ ، وه‌ یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى هۆرمۆنه‌کانى نێرینه‌و مێینه‌ ده‌دات .

هه‌روه‌ها سه‌وزه‌ى باینجان له‌ پێکهاته‌ى "فینولیک"ى دژه‌ ئۆکسیدو ترشی "هۆردگنیک" که‌ به‌هێزترین دژه‌ ئۆکسیدى ڕووه‌کین پێکهاتووه‌ ، که‌ ڕێگه‌ له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌کان ده‌گرێت و ڕۆلێکى گرنگیش له‌ که‌مکردنه‌وه‌ى کۆلیسترۆلى زیانبه‌خش دا ده‌بینێت .

نوکته 35

کابرایه ک له سه ر ئیش بوو منالیکیش به په له دیته لای و پیی ئه لی وه ره باوکت مرد_کابرایه که ش ئه لی== ئه مزانی ئه مریت ئه م به یانیه چاوی حیز بوو

نوکته 34

مامۆستایه‌ک له‌قوتابیه‌ک ئه‌پرسێت ناوى چوار خه‌لیفه‌ى موسڵمانانم بۆ بڵێ.. قوتابیه‌که‌ ده‌ڵێ: مامۆستا به‌ڕاى من باسیان نه‌که‌ین باشه،‌ چونکه‌ ئه‌بێته‌ غه‌یبه‌ت

چاویلکه‌یه‌کی‌ یابانی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ کێش

ماڵپه‌ڕی‌ “ئودیتی‌ سنتراڵ‌”بڵاویکرده‌وه‌ گروپێکی‌ توێژه‌ر له‌زانکۆی‌ تۆکیۆ توانیویانه‌ چاویلکه‌یه‌کی‌ زۆر تایبه‌ت دروست بکه‌ن که‌ له‌توانایدایه‌ قه‌باره‌ی‌ خواردنه‌کان گه‌وره‌تر بکات‌و وا له‌ مرۆڤ بکات بڕێکی‌ که‌متر خواردن بخوات.

له‌ئێستادا دروستکردنی‌ ئه‌و چاویلکه‌یه‌ به‌ داهێنانێکی‌ زۆر بچووک‌و ساده‌‌و چالاک داده‌نرێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ که‌ ده‌یانه‌وێت کێشی‌ خۆیان داببه‌زێنن.