نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

به سه رهاتی {تۆڵستۆی}

ڕۆژێک تۆڵستۆی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆیشت له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت، ژنەکه‌ بەبێ وه‌ستان ده‌ستی کرد به‌ جنێودان و قسه‌ی ناشرین تۆڵستوی پڕ جنێو کرد.

تۆڵستۆی کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ری لابرد و زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ داوای لێبوردنی له‌ ژنه‌که‌ کرد و له‌ کۆتایدا وتی :
خانمه‌که‌م من لیۆ تۆڵستۆی {نوسه‌ری به‌ناوبانگ و سیاسی روسی}
ژنه‌که‌ زۆر شه‌رمه‌زار بوو، داوای لێبوردنی کردو وتی : باشه‌ بۆچی زوتر خۆتت پێ نه‌ناساندم ؟
تۆڵستۆی له‌ وه‌ڵامدا وتی : به‌رێزت وا چویته‌ ناو قوڵایی خۆ ناساندنی خۆتەوە، هیچ رێگات به‌ من نه‌دا کە خۆم بناسێنم!

پێوه‌دانی مار


پێوه‌دانی مار ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ هه‌وڵی چاره‌سکردنی بکرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی کوشنده‌ له‌سه‌ر که‌سی پێوه‌دراو دروستبکات، هه‌روه‌ها له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ندین بیروبۆچوونی هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پێوه‌دانی مار هه‌یه‌.
به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ر بۆ پێوه‌دانی مار، پابه‌ند بن به‌م رێنماییانه‌وه‌:
- به‌ زووترین کات په‌یوه‌ندی به‌ فریاگوزاری ته‌ندروستییه‌وه‌ بکه‌.
- هه‌وڵ بده‌ تێبینی ره‌نگ و روخساری ماره‌که‌ بکه‌یت تاکو پسپۆڕانی ته‌ندروستی بتوانن کاریگه‌رترین دژه‌ ژه‌هرت بۆ هه‌ڵبژێرن.
- به‌زووترین کات خۆت له‌ ماره‌که‌ دووربخه‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئارامی بڕۆ، چونکه‌ راکردن و جوڵه‌ی کتوپڕ خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌که‌ زیاد ده‌کات.
- له‌ جێیه‌کی گونجاودا پاڵ بکه‌وه‌ و خۆت ئارام رابگره‌ تا هێزه‌کانی فریاگوزاری ته‌ندروستی ده‌گه‌نه‌ لات، ئه‌گه‌ر له‌ جێیه‌کی دووره‌ده‌ستیت و یارمه‌تی ته‌ندروستی ناگاته‌ لاات، ئه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ پشودان و که‌مترین جوڵه‌ کاریگه‌رترین چاره‌سه‌رن.
- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی برینه‌که‌ی پێوه‌یه‌ له‌ هه‌ر رێگرێکی هاتوچۆی خوێن رزگار بکه‌.

هیوا دارم سوودی هه‌ بی و له‌ هه‌موو نه‌ خۆشیه‌ک به‌ دوور بن.