لێکۆلینه‌وه‌یه‌کى تازه‌ى ئه‌مریکى ئاشکراى کردووه ، پێکهاته‌ى "باسیولین" دژه ئۆکسید ، که به شێوه‌یه‌کى فراوان له‌ناو توێکلى باینجاندا هه‌یه ، له‌شی مرۆڤ له ماده‌ى ژه‌هراوى پاک ده‌کاته‌وه ، که ده‌بێته هۆى زوو پیربوون .
لێکۆلینه‌وه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ، که توێکلى باینجان به‌رگرى له له‌ناوچوونى خانه‌کانى له‌ش و مێشکى ئه‌و مشکانه‌ى کردووه، که لێکۆلینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه ، وه یارمه‌تى به‌رهه‌مهێنانى هۆرمۆنه‌کانى نێرینه‌و مێینه ده‌دات .
هه‌روه‌ها سه‌وزه‌ى باینجان له پێکهاته‌ى "فینولیک"ى دژه ئۆکسیدو ترشی "هۆردگنیک" که به‌هێزترین دژه ئۆکسیدى ڕووه‌کین پێکهاتووه ، که ڕێگه له خانه شێرپه‌نجه‌کان ده‌گرێت و ڕۆلێکى گرنگیش له که‌مکردنه‌وه‌ى کۆلیسترۆلى زیانبه‌خش دا ده‌بینێت .