نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نەخۆشی تای خوێن بەربوون چییە؟

پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە  لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.

نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چارەسەر و چۆنێتی خۆپاراستن و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، دکتۆر سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری بەشی خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بۆ خەندان زانیاری زیاتر دەخاتەروو.

ماۆه له درێژه‌ی بابه‌ت 

ادامه مطلب ...

بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ برین و سوتاوی پێست، بەسوودە؟

کرێمی ڤازلین لە ئێستادا لە هەموو ماڵێکدا هەیە، بە شێوەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت بۆ برین و سوتاندنەوەی پێست، بەڵام ئایا ئەمە بەسوودە و زیانی نییە؟

بەپێی توێژینەوەی زاناکان کە لە ماڵپەڕی "بی بی سی" بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ برین و سوتاندنەوە زیانی هەیە، چونکە مەترسی برینەکە زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەی رێگانادات ئەو پێستە وشکبێتەوە و نوێ بێتەوە، واتە پێستە خراپەکە فڕێ بدات، وادەکات بە شێداری بمێنێتەوە.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەشدەکەن، خاوێنکردنەوەی برینەکە رۆژانە گرنگە، هەربۆیە ئەگەر خاوێن کردەوە، کرێمی دژە بەکتریا هێندە بەکارهێنانی گرنگ نییە، پرۆفیسۆر "رۆبێرت ئارینز لە زانکۆی "لیدزی" بەریتانیا، دەڵێن بەکارهێنانی ڤازلین سوودی زۆرە، بەڵام بەوشێوەیە باش نییە، چونکە ماددیەکەی تێدایە پێی دەوترێت "فبرین" کە ساڕێژبوونی برینەکە دوادەخات، باشترە بەکارنەیەت.

هۆشداریش دەدرێت لە هەڵگرتنی ڤازلین بەسەر داخراوی یان دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هەر پێنج پەنجەکەت، چونکە میکرۆب و بەکتریا کۆدەکاتەوە.

رێگامەدە منداڵەکەت هێدفۆن بەکاربهێنێت

بەکارهێنانی هێتفۆن بۆ منداڵان، زیانی تەندروستی هەیە و ئەگەری هەیە تووشی کەمی ئاستی بیستن بێت.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی " buzzkito" لە زانکۆی ئاراسموس" لە هۆڵەندا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدراوە لەسەر زیاتر لە 3316 منداڵ، کە تەمەنیان لەنێوان 9-11 ساڵیدا بووە، دەربارەی کاریگەرییەکانی گوێگرتن لە میوزیک لەرێگای هێدفۆنەوە لەرووی تەندروستییەوە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتووە 443 منداڵ، بە رێژەی لە %14بەدەست کێشەی کەمی ئاستی بیستنەوە دەناڵێنن، لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، کە کاریگەری هێتفۆن پەیوەندی بە ئاستی دەنگی میوزیک یان تەمەنی منداڵەکەوە هەیە.

  ماۆه له درێژه‌ی بابه‌ت

 

ادامه مطلب ...

سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزێت


بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، سیر باشترین پێکهاتەیە دژی سێ نەخۆشی درێژخایەن و مەترسیدار، پێویستە رۆژانە بخورێت.

توێژینەوەکە لە زانکۆی "نوتنگهام" لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، تێیدا باس لە خواردنی سیر و سوودەکانی دەکات، جەخت لەوەشدەکاتەوە کە سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیداری دڵ و شێرپەنجە و جۆری دووەمی شەکرە دەتپارێزێت، چونکە بڕێکی باش ماددەی بەسوودی وەک کبریتی تێدایە.

پسپۆڕانی توێژینەوەکە ئاماژە بە چۆنێتی خواردنی سیرەکە نادەن، تا بزانرێت لەرووی پزیشکییەوە خواردنی سیر چۆن سوودی زیاترە، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکەن کە سیر پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە و رێکیدەخات.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی " hiamag" پزیشکی پسپۆڕ د. پیتەر رۆز دەڵێت "ئەمە مانای ئەوەنییە سیر سەرچاوەیەکی سەرەکی و گەورە بێت دژی نەخۆشییەکان، بەڵام مەترسییەکانی کەمدەکاتەوە، نەک بەیەکجاری کۆتایی بێت.

جێبەجێکردنی چەند ڕێنماییەک بۆ کلۆرنەبونی ددانەکان

بوونی کەمی ڤیتامین و کانزا و پڕۆتینەکان لە خۆراکدا لەگەڵ هەڵە بەکارهێنانی فڵچە و هەویری ددان لە هۆکارەکانی کلۆربونی ددان و دروستبونی ئازارن لە ددانەکاندا.

 ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند ڕێنماییەکی خستۆتەڕوو بۆ پارێزگاریکردنی ددان لە کلۆربون و ڕەشبون ئەوانیش بریتین لە:

- کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی.

- جوینی بنێشتی بێ شەکر.

- جوان پاککردنەوەی فڵچەی ددان و ٣ مانگ جارێکیش بگۆڕدرێت.

- بەکارهێنانی پەتی ددان پاککردنەوە بۆ پاککردنەوەی نێوانی ددانەکان.

- لەڕێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە ددان سپی بکرێتەوەو لە کلس.

- هەمەچەشنکردنی خۆراک ئەویش بە زیادکردنی ڤیتامیناتەکان و خۆراکە ڕیشاڵییەکان.

- بەکارهێنانی زەیتی گوێز هندی بۆ پاککردنەوە و بەهێزکردنی ددان.

دوای فرۆشتنی کۆمپیتەرەکەمان


بابەتێکی زۆر پێویس کە زۆر کەس هه وڵیان داوە بیزانن !!

هەندێکمان کێشەی ئەوەمان هەیە کە دوای فرۆشتنی کۆمپیتەرەکەمان ئەو وێنانە بهێننەوە کە تیایدا بووە بۆ ئەوەی لەم کێشەیە نەجاتت بێت ئەم هەنگاوانە بکە:

بچۆ START پاشان Run ، وە ئەگەر لە بەشی start تا run نەبوو ئەوەی بە کیبۆردەکەت بە دووگمەی ویندۆز و R دەکردیتەوە .

 

پاشان له‌بۆشاییه‌که‌ ئه‌مه‌ بنوسه‌
gpedit.msc
بچۆ computer configuration
ئینجا بچۆ بۆ Windows setting
ئینجا بچۆ بۆ Security setting
ئینجا بچۆ سه‌ر local Policies
ئینجابچۆ سه‌ر security options
پاشان بگه‌ڕێ ‌به‌دوای‌ ئه‌م نوسینه‌ shutdown clear virtual memory
پاشان Enabled بکه‌

ئه‌م خواردنانه‌ چاره‌سه‌رن بۆ سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ (دڵه‌کزێ)

1. شۆفان: پزیشکه‌کان شۆفان به‌ باشترین خۆراک داده‌نێن وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌و وا له‌مرۆڤ ده‌کات هه‌ست به‌تێربوون بکات.

2. زه‌نجه‌فیل: ئه‌مه‌ش یه‌کێکی‌ دیکه‌ له‌و خۆراکانه‌ی‌ چاره‌سه‌ری (دڵه‌کزێ) ده‌کات به‌ڵام پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ له‌خواردنیدا نه‌کرێت، ده‌توانرێت بڕێک زه‌نجه‌فیلی هاڕاو بکرێته‌ ناو خواردنه‌وه‌.

3. مۆز: ترشێتی‌ مۆز" 5.6 "ه‌ و به‌مه‌ش له‌توانایدایە ترشێتی‌ گه‌ده‌ هاوسه‌نگ بکات.

4. کاڵه‌ک: یه‌کێکی‌ دیکه‌ له‌و خواردنه‌ سودبه‌خشانه‌یه‌ که‌چاره‌سه‌ری (دڵه‌کزێ) ده‌کات.

سوده‌کانی‌ روبه‌ هه‌نار

1.     به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی روبه‌هه‌نار بی‌ ڤیتامین "بی 6"یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ ده‌دات بۆ مژینی‌ پرۆتینی‌ ناو خۆراک

2.     وزه‌ و توانا ده‌دات به‌جه‌سته‌

  

3.     ماسولکه‌کانی‌ جه‌سته‌ و دڵ به‌هێزده‌کات و کۆئه‌ندانی‌ ده‌مار چالاکده‌کات

4.     پێست جوانده‌کات به‌هۆی بونی‌ ڤیتامین" بی 3"له‌پێکهاته‌یدا

5.     بۆ گه‌شه‌کردنی‌ جه‌سته‌ی‌ منداڵ به‌سوده‌ به‌هۆی بونی‌ ترشی "بانسۆنیک"تیایدا

6.     یارمه‌تی‌ دروستکردنی‌ خرۆکه‌ سوره‌کانی‌ خوێن ده‌دات

7.     چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌ر ئێشه‌ی‌ توند

8.     چاره‌سه‌رێکی‌ باشه‌ بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ به‌ده‌ست کێشه‌ی‌ لاوازی‌ سێکسیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن