یەکێک زۆر رەزیل و بەخیل دەبێ شەو خەو ئەبینێ پارە ئەکاتە خێر کە لە خەو هەڵسا گوتی : خەیاڵتان خاوە ئەگەر جارێکی تر من بخەوم..
له میانه‌ی وه‌رزی زستاندا، له‌ش دووچاری کێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه به‌هۆی که‌شوهه‌وای سارد، یه‌کێک له‌م کێشانه‌ش وشکی لێوه‌کانه که به‌هۆی که‌می ڤیتامین B2 روو ده‌دات که یارمه‌تی گه‌شه کردنی خانه‌کانی له‌ش ده‌دات و رێگه له شه‌قار بوونی لێوه‌کان ده‌گرێت.
به بڕوای پسپۆڕان ڤیتامین B2 ته‌نیا بۆ لێوه‌کان سودی نییه، به‌ڵکو پارێزگاری له سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌کات و چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی پووکه‌کان و برینی سه‌ر پێست ده‌کات و پێستی لێوه‌کان ده‌پارێزێت و رێگه له شه‌قار بوونی ده‌گرێت.
چۆن شه‌قار بوونی لێوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
ده‌توانرێت به‌ر له نووستن به به‌کارهێنانی کرێمی شێدارکه‌ره‌وه که کاریگه‌ری به‌سه‌ر لێوه‌کانه‌وه هه‌یه له وه‌رزی زستاندا و زبری لێوه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. چونکه پشت گوێ خستنی ده‌بێته هۆی خوێن لێهاتن و ئازاری زۆری لێوه‌کان و ته‌ندروستی لێوه‌کان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
باشترین چاره‌سه‌ر:
زیاد کردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که رێژه‌یه‌کی زۆر له‌م ڤیتامینه‌ی تێدایه و له سپێناخ و کاهو و مۆز و خۆخ و قه‌یسی و شیر و په‌نیردا هه‌یه و زه‌یتی زه‌یتون یارمه‌تی شێ‌دار کردنه‌وه و نه‌رم‌ی لێوه‌کان ده‌دات.
هه‌روه‌ها زه‌یتی کاکاو لێوه‌کان به درێژایی رۆژ له زبری ده‌پارێزێت.
کۆبوونه‌وه‌ی نیتراتی له گه‌ڵای سه‌وزه‌کاندا له سه‌وزه میوه‌ییه‌کان و پیازی زۆرتره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نیترات ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی وه‌کو که‌مخوێنی و له‌بار بردنی کۆرپه‌له و جۆره‌کانی شێرپه‌نجه. نابێت لقی ناوه‌ڕاستی سه‌وزه‌ی وه‌کو کاهو بخورێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراک پێیان وایه که کۆبوونه‌وه‌ی نیترات له سه‌وزه‌ی وه‌ک کاهو و سپێناخ به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌وزیه‌کانی تر زۆرتره و رێژه‌ی نیتراتی ناو به‌شه‌کانی سه‌وزه‌ش جیاوازه که جۆرێک که رێژه‌که‌ی له لق و گه‌ڵا و به‌شه‌کانی ژێرزه‌وی و پیازو هۆرمۆن و ره‌گه‌کانی زۆرتره.
له سه‌وزه میوه‌ییه‌کاندا کێشه‌یه‌کی زۆر له کۆ بوونه‌وه‌ی نیتراتدا نییه و کێشه له‌و سه‌وزانه‌دایه که که ئه‌و ده‌ڕوێت، ده‌خورێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که په‌ینی کیمیاویش هۆکارێکی دیکه‌ی کۆ بوونه‌وه‌ی نیتراته له سه‌وزه‌کاندا.
خۆراکه‌کان له رێکخستنی په‌ستانی خوێندا ده‌ورێکی به‌رچاو ده‌بینن و ئاستی ئه‌م په‌ستانه به شێوه‌ی نۆرماڵ ده‌گه‌یه‌نێنن.
به رای پسپۆڕان به شێوه‌یه‌کی سروشتی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو بۆ رێژه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز و نزم دیاریکراوه. بۆ نمونه ژماره‌ی نۆرماڵ و جێگیر کراو له زانستی خۆراکدا بۆ په‌ستانی خوێنی به‌رز 12 و په‌ستانی خوێنی نزمیش 8 دیاریکراوه.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئاوی زریشک و لاله‌نگی و ئاوی هه‌نار و چای ترش و ماسی و زه‌یتی سروشتی له کۆنترۆڵ کردنی په‌ستانی خوێندا ده‌وره ده‌بینن. ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌ستانی خوێنیان نزمه بۆ کۆنترۆڵ خواردنی بیسکویت و شیرینی و خورما سودبه‌خشه.
ژماره‌یه‌ک له خۆراکه‌کان په‌ستانی خوێن به‌رز یان نزم ده‌که‌نه‌وه و له‌م ناوه‌شدا قه‌ڵه‌وی و به‌سه‌ره‌وه چوونی ته‌مه‌نیش ده‌ور ده‌بینێت.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز بۆ دۆخی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه چه‌ندین رێگه چاره هه‌یه وه‌کو که‌م کردنه‌وه‌ی خۆراکه چه‌وره‌کان و نه‌خواردنی خوێ و کالۆری و له جیاتی ئه‌وانه به‌کارهێنانی که‌پسولی زه‌یتی ماسی پێشنیار ده‌کرێت.
ـ خوێ دوژمنی مرۆڤه ئه‌گه‌ر له خواردنێدا زیاده‌ڕۆیی تێدا بکرێت. چونکه هۆکاری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یه و زیان به گورچیله و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریشدا ده‌بێت.
ـ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، خوێ یارمه‌تی باشتر کردنی خوڵق و خوی مرۆڤ ده‌دات بۆ رزگار بوونی له خه‌مۆکی و به‌شداری له بونیات نانی خانه‌کانی له‌شدا ده‌کات و سوڕی خوێن رێک ده‌خات.
ـ خوێ بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌کان و پووک به‌سوده و له لایه‌ن پزیشکه‌کان پێشنیاری ئه‌وه ده‌کرێت که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی خوێنبه‌ربوونی پووکه‌کان له رێگه‌ی غه‌ر غه‌ره کردنه‌وه به تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ ئاوی ئاگرم.
ـ هه‌روه‌ها خوێ یارمه‌تیده‌ره بۆ رزگار بوون له بۆنی ناخۆشی ده‌م .
ـ به‌ر له مه‌ساج پێدانی روخسار ده‌سته‌کانتان به ئاو‌و سابون بشۆن و روخسارتان به باشی پاک بکه‌نه‌وه.
ـ ئه‌گه‌ر برین یان زیپکه له روخسارتان هه‌یه، نابێت مه‌ساج بۆ روخسارتان مه‌که‌ن.
ـ سه‌ره‌تا ده‌سته‌کانتان به زه‌یتی سروشتی چه‌ور بکه‌ن و جگه له چاوه‌کانتان روخسارتان پێ مه‌ساج بکه‌ن.
سودکانی مه‌ساجدانی روخسار
1ـ مه‌ساج ده‌بێته هۆی چالاک‌تر کردنی ماسولکه‌کانی پێستی روخسار و پێست نه‌رمتر و به‌هێزتر ده‌کات.
2ـ ده‌بێته هۆی پشوو پێدانی ماسولکه‌ی روخسار و چاوه‌کان.
3ـ ده‌بێته هۆی ئارام کردنه‌وه‌ی ژانه‌سه‌ر و ئازاره‌کانی روخسار.
4ـ ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی ورد و قوڵه‌کانی پێستی روخسار.
5ـ چالاک‌تر کردنی سوڕی خوێن.
6ـ که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ.
ـ راهێنانی مه‌ساج دانی روخسار
چاوه‌کانتان دابخه‌ن و له‌پی ده‌سته‌کانتان له‌سه‌ر چاوه‌کانتان دابنێن و فشارێکی هێمن له‌سه‌ر چاوه‌کان بکه‌ن و به هێواشی ده‌سته‌کانتان لابه‌رن.
2ـ بۆ مه‌ساج پێدانی چه‌ناگه، سه‌ری په‌نجه‌کان له ناوه‌ڕاستی چه‌ناگه‌تان دابنێن و به شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌ساج بده‌ن.
3ـ بۆ مه‌ساج دانی ناوچاوان به له‌پی ده‌سته‌کان، یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ر ناوچاوان له سه‌ره‌وه‌ی لوت تا ره‌گی قژ بکێشن.
4ـ له نوکی لوته‌وه ده‌ست پێکه‌ن و له سه‌ره‌تا تا کۆتایی برۆیه‌کان به سه‌ری په‌نجه‌کانی ئاماژه فشار بخه‌نه سه‌ری.
5ـ ژێر ئێسقانه‌کانی گۆناکان به هێمنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه به هێمنی فشار بده‌ن و بۆ ماوه‌ی 30 چرکه رایبگرن.
6ـ په‌نجه‌ی ئاماژه و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست بۆ 2 لای کونی لوت دابنێن و له کۆتاییدا له ناوچه‌ی لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی بکه‌ن.
7ـ سه‌ری 3 په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچاوان دابنێن و به که‌مێک فشار به‌ره‌و لا ته‌نیشته‌کانی سه‌ر و خواره‌وه بکێشن.
په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی برۆیه‌کان دابنێن و به‌ره‌و لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر بکێشن.
9ـ په‌نجه‌ی ئاماژه له ناوه‌ڕاستی لێوه‌کانه‌وه به‌ره‌و گۆشه‌ی لێوه‌کانتان و سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
10ـ بۆ مه‌ساج دانی چه‌ناگه سه‌ری په‌نجه‌ی گه‌وره‌تا له‌سه‌ر چه‌ناگه دابنێن و به‌ره‌و سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ئێسقانه‌کانی گۆناکانی سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
هه‌موومان به سوده‌کانی گوڵاو ئاشناین، به‌ڵام ره‌نگه سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی ره‌شی ژێر چاوه‌کان به‌هۆی گوڵاو که‌متر بزانن.
بوونى ره‌شی
ژێر چاوه‌کان خانمان ئازار ده‌دات. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ره‌شاییه ده‌توانن لۆکه‌یه‌ک
به کوڵاو ته‌ڕ بکه‌ن و له کاتێکدا که راکشاون به هێمنی له‌سه‌ر چاوه‌کانتان
دابنێن
.
لێبگه‌ڕێن بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک له‌سه‌ر چاوتان بمێنێـته‌وه . به تێپه‌ڕبوونی کات ده‌توانن له ره‌شی ژێر چاوه‌کان رزگارتان بێت و حاڵه‌تی هیلاکی چاوه‌کانیش نه‌هێڵن.
هه‌روه‌ها ده‌توانن گیراوه‌ی پاوده‌ری بادام له‌گه‌ڵ گوڵاو هه‌ویرێک دروست بکه‌ن و له‌سه‌ر روخسار و ملتان بده‌ن. به‌مکاره جوانی و گه‌شانه‌وه به پێستی روخسارتان ده‌به‌خشن.
ده‌رکه‌وتنی زیپکه له‌سه‌ر روخسار به‌هۆی هه‌وکردنی پێسته که ده‌بێته هۆی سترێسی زۆر هه‌م له لایه‌نی ده‌روونی و هه‌م جه‌سته‌ییش.
لێره‌دا ئاماژه به 5 ڤیتامین ده‌که‌ین که کاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ر کردنی زیپکه:
ڤیتامین A: ئه‌م ڤیتامینه بۆ پێست و قژ پێویسته که له جگه‌ر، زه‌ردێنه‌ی هێلکه، شیر و جۆره‌کانی سه‌وزه‌ی وه‌ک سپێناخ و کاهۆ و گێزه‌ردا هه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B: ئه‌م ڤیتامینه دژه چه‌وری و دژه زیپکه‌یه، له خومره‌دایه و ئاوسان و ئه‌گزیما و برینه‌کان به خواردنی ڤیتامین B2چاره‌سه‌ر ده‌بێت که له شیری وشک و گوێز و هه‌نگوین و سپێناخ و سپێنه‌ی هێلکه و کاڵه‌ک و به‌ڕو دایه.
ڤیتامین B5: ئه‌م ڤیتامینه وشکی و برینی پێست چاره‌سه‌ر ده‌کات، له نان و دانه‌وێڵه و قارچ و فاسۆلیا و نۆک و ئاڤۆکادۆ و ماسی و مریشک و فندوق و گوێز و بادام و گوڵه که‌له‌رم و شیر و په‌نیر و په‌تاته و پرته‌قاڵ و مۆز و هێلکه‌دایه.
ڤیتامین B6: وشکی قژ چاره‌سه‌ر ده‌کات و بۆ مێشک به‌سوده. ئاوسان و سوور هه‌ڵگه‌ڕان و ئازار ده‌م و ددان و شه‌قار بوون و وشک بوونی لێوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. له گوڵه‌گه‌نم و مریشک و ماسی و هێلکه‌دا هه‌یه.
ڤیتامین C: له میوه و سه‌وزه‌ی تازه‌دا هه‌یه و په‌ڵه و زیپکه‌ی روخسار ناهێڵێت و رێگه له پیری ناوه‌خت ده‌گرێت و دروست بوونی ڤیتامین E گه‌شه پێ ده‌دات. له بیبه‌ر و پرته‌قاڵ و شووتی و کاڵه‌ک و لاله‌نگی و تووی فه‌ره‌نگی و مانگۆ و گوڵه‌که‌له‌رمدا هه‌یه.