نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ برین و سوتاوی پێست، بەسوودە؟

کرێمی ڤازلین لە ئێستادا لە هەموو ماڵێکدا هەیە، بە شێوەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت بۆ برین و سوتاندنەوەی پێست، بەڵام ئایا ئەمە بەسوودە و زیانی نییە؟

بەپێی توێژینەوەی زاناکان کە لە ماڵپەڕی "بی بی سی" بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ برین و سوتاندنەوە زیانی هەیە، چونکە مەترسی برینەکە زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەی رێگانادات ئەو پێستە وشکبێتەوە و نوێ بێتەوە، واتە پێستە خراپەکە فڕێ بدات، وادەکات بە شێداری بمێنێتەوە.

پسپۆڕان ئاماژە بەوەشدەکەن، خاوێنکردنەوەی برینەکە رۆژانە گرنگە، هەربۆیە ئەگەر خاوێن کردەوە، کرێمی دژە بەکتریا هێندە بەکارهێنانی گرنگ نییە، پرۆفیسۆر "رۆبێرت ئارینز لە زانکۆی "لیدزی" بەریتانیا، دەڵێن بەکارهێنانی ڤازلین سوودی زۆرە، بەڵام بەوشێوەیە باش نییە، چونکە ماددیەکەی تێدایە پێی دەوترێت "فبرین" کە ساڕێژبوونی برینەکە دوادەخات، باشترە بەکارنەیەت.

هۆشداریش دەدرێت لە هەڵگرتنی ڤازلین بەسەر داخراوی یان دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هەر پێنج پەنجەکەت، چونکە میکرۆب و بەکتریا کۆدەکاتەوە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد