بەکارهێنانی هێتفۆن بۆ منداڵان، زیانی تەندروستی هەیە و ئەگەری هەیە تووشی کەمی ئاستی بیستن بێت.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی " buzzkito" لە زانکۆی ئاراسموس" لە هۆڵەندا لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامدراوە لەسەر زیاتر لە 3316 منداڵ، کە تەمەنیان لەنێوان 9-11 ساڵیدا بووە، دەربارەی کاریگەرییەکانی گوێگرتن لە میوزیک لەرێگای هێدفۆنەوە لەرووی تەندروستییەوە.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە 443 منداڵ، بە رێژەی لە %14بەدەست کێشەی کەمی ئاستی بیستنەوە دەناڵێنن، لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، کە کاریگەری هێتفۆن پەیوەندی بە ئاستی دەنگی میوزیک یان تەمەنی منداڵەکەوە هەیە.
ماۆه له درێژهی بابهت