1. شۆفان: پزیشکه‌کان شۆفان به باشترین خۆراک داده‌نێن وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌و وا له‌مرۆڤ ده‌کات هه‌ست به‌تێربوون بکات.
2. زه‌نجه‌فیل: ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه له‌و خۆراکانه‌ی چاره‌سه‌ری (دڵه‌کزێ) ده‌کات به‌ڵام پێویسته زیاده‌ڕه‌وی له‌خواردنیدا نه‌کرێت، ده‌توانرێت بڕێک زه‌نجه‌فیلی هاڕاو بکرێته ناو خواردنه‌وه.
3. مۆز: ترشێتی مۆز" 5.6 "ه و به‌مه‌ش له‌توانایدایە ترشێتی گه‌ده هاوسه‌نگ بکات.
4. کاڵه‌ک: یه‌کێکی دیکه له‌و خواردنه سودبه‌خشانه‌یه که‌چاره‌سه‌ری (دڵه‌کزێ) ده‌کات.