بەپێی چەند توێژینەوەیەکی زانستی نوێ، سیر باشترین پێکهاتەیە دژی سێ نەخۆشی درێژخایەن و مەترسیدار، پێویستە رۆژانە بخورێت.
توێژینەوەکە لە زانکۆی "نوتنگهام" لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، تێیدا باس لە خواردنی سیر و سوودەکانی دەکات، جەخت لەوەشدەکاتەوە کە سیر لە سێ نەخۆشی مەترسیداری دڵ و شێرپەنجە و جۆری دووەمی شەکرە دەتپارێزێت، چونکە بڕێکی باش ماددەی بەسوودی وەک کبریتی تێدایە.
پسپۆڕانی توێژینەوەکە ئاماژە بە چۆنێتی خواردنی سیرەکە نادەن، تا بزانرێت لەرووی پزیشکییەوە خواردنی سیر چۆن سوودی زیاترە، هاوکات ئاماژە بەوەشدەکەن کە سیر پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە و رێکیدەخات.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی " hiamag" پزیشکی پسپۆڕ د. پیتەر رۆز دەڵێت "ئەمە مانای ئەوەنییە سیر سەرچاوەیەکی سەرەکی و گەورە بێت دژی نەخۆشییەکان، بەڵام مەترسییەکانی کەمدەکاتەوە، نەک بەیەکجاری کۆتایی بێت.