بوونی کەمی ڤیتامین و کانزا و پڕۆتینەکان لە خۆراکدا لەگەڵ هەڵە بەکارهێنانی فڵچە و هەویری ددان لە هۆکارەکانی کلۆربونی ددان و دروستبونی ئازارن لە ددانەکاندا.
ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند ڕێنماییەکی خستۆتەڕوو بۆ پارێزگاریکردنی ددان لە کلۆربون و ڕەشبون ئەوانیش بریتین لە:
- کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی.
- جوینی بنێشتی بێ شەکر.
- جوان پاککردنەوەی فڵچەی ددان و ٣ مانگ جارێکیش بگۆڕدرێت.
- بەکارهێنانی پەتی ددان پاککردنەوە بۆ پاککردنەوەی نێوانی ددانەکان.
- لەڕێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە ددان سپی بکرێتەوەو لە کلس.
- هەمەچەشنکردنی خۆراک ئەویش بە زیادکردنی ڤیتامیناتەکان و خۆراکە ڕیشاڵییەکان.
- بەکارهێنانی زەیتی گوێز هندی بۆ پاککردنەوە و بەهێزکردنی ددان.