دوای پاک کردنی توێکڵی سێ‌و یان مۆز یان په‌تاته یان قارچ به خێرایی ره‌نگیان ره‌ش ده‌بێت و ئه‌مه‌ش کێشه بۆ خانمان دروست ده‌کات.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ره‌ش بوونی په‌تاته بگرن پێویسته دوای پاک کردنی توێکڵه‌که‌ی یان وردکردنی، که‌مێک ئاوی شله‌تێن له‌ناو ده‌فرێک بکه‌ن و که‌وچکێکی بچووک خوێی له‌ناو بکه‌ن و تا کاتی به‌کارهێنانی په‌تاته‌کانی له‌ناو بکه‌ن.
خوێی ناوی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تامی په‌تاته‌کان خۆش ده‌کات، رێگه له‌وه‌ش ده‌گرێت که په‌تاته‌کان ڤیتامینه‌کانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
بۆ رێگه گرتن له ره‌ش بوونی مۆز و سێ‌و و قارچ دوای پاک کردنی توێکڵیان له‌ناو ده‌فرێکیان بکه‌ن و چه‌ند دڵپێک له ئاوی لیمۆیان به‌سه‌ردا بکه‌ن. دوای ئه‌وه ده‌توانن به ئاسانی له ناو ساردکه‌ره‌وه‌ی دابنێن و بێ ئه‌وه‌ی ره‌نگیان ره‌ش بێت به‌کاریان بێنن.