توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی
ئاشکرایکردووه سووده‌کانی توێکڵی مۆز زۆر له خواردنی مۆزه‌که زیاتره.
ژماره‌یه‌ک زانا ئاشکرایانکردووه توێکڵی مۆز سوودێکی زۆری هه‌یه له بورای
ڕازاندنه‌وه‌دا، بۆ نمونه له‌دوای هاڕینو وردکردنی ده‌خرێته سه‌ر پێستی ده‌موچاو
بۆ سپیکردنه‌وه‌ی و شوێنه‌واره‌کانی زیپکه‌ی عازه‌به لاده‌بات، له‌هه‌مان
کاتدا دهبیـه هۆی درێکردنی قژو پرشکردنهوهی.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه توێکڵی مۆز بڕێکی زۆر ماده‌ی مه‌گنیسیۆمی تێدایه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هێورکردنه‌وه‌ی بۆرییه‌کانی خوێن‌و له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی نیوه سه‌رئێشه (شه‌قیقه) به‌کاربهێنرێت، ئه‌ویش به‌جۆرێ: که ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک توێکڵی مۆز بخرێته سه‌ر سه‌ر، هاوکات چاره‌سه‌رێکی باشه بۆ ده‌والی قاچهکانو سوتاوی.
له‌و زانیاریانه گرنگتر ئه‌وه‌یه
که دانیشتوانی دورگه‌ی باهاما توێکڵی مۆز به‌کارده‌هێنن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
فشاری خوێن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی کولاَندنی توێکڵی مۆزهکهو خواردنه‌وه‌ی اوهکهی.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌ک که له به‌رازیل ئه‌نجامدراوه
ئاشکرایکردووه ده‌کرێت توێکڵی مۆز بۆ پاکژکردنه‌وه‌و خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوی
خواردنه‌وه بهکاربهێنرێتو مادده ژه‌هراوییه‌کانی ناو ئاوه‌که له‌ناو ده‌بات،
وه‌ک قورشقوشمو مس.