ده‌رکه‌وتنی زیپکه له‌سه‌ر روخسار به‌هۆی هه‌وکردنی پێسته که ده‌بێته هۆی سترێسی زۆر هه‌م له لایه‌نی ده‌روونی و هه‌م جه‌سته‌ییش.
لێره‌دا ئاماژه به 5 ڤیتامین ده‌که‌ین که کاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ر کردنی زیپکه:
ڤیتامین A: ئه‌م ڤیتامینه بۆ پێست و قژ پێویسته که له جگه‌ر، زه‌ردێنه‌ی هێلکه، شیر و جۆره‌کانی سه‌وزه‌ی وه‌ک سپێناخ و کاهۆ و گێزه‌ردا هه‌یه.
کۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B: ئه‌م ڤیتامینه دژه چه‌وری و دژه زیپکه‌یه، له خومره‌دایه و ئاوسان و ئه‌گزیما و برینه‌کان به خواردنی ڤیتامین B2چاره‌سه‌ر ده‌بێت که له شیری وشک و گوێز و هه‌نگوین و سپێناخ و سپێنه‌ی هێلکه و کاڵه‌ک و به‌ڕو دایه.
ڤیتامین B5: ئه‌م ڤیتامینه وشکی و برینی پێست چاره‌سه‌ر ده‌کات، له نان و دانه‌وێڵه و قارچ و فاسۆلیا و نۆک و ئاڤۆکادۆ و ماسی و مریشک و فندوق و گوێز و بادام و گوڵه که‌له‌رم و شیر و په‌نیر و په‌تاته و پرته‌قاڵ و مۆز و هێلکه‌دایه.
ڤیتامین B6: وشکی قژ چاره‌سه‌ر ده‌کات و بۆ مێشک به‌سوده. ئاوسان و سوور هه‌ڵگه‌ڕان و ئازار ده‌م و ددان و شه‌قار بوون و وشک بوونی لێوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات. له گوڵه‌گه‌نم و مریشک و ماسی و هێلکه‌دا هه‌یه.
ڤیتامین C: له میوه و سه‌وزه‌ی تازه‌دا هه‌یه و په‌ڵه و زیپکه‌ی روخسار ناهێڵێت و رێگه له پیری ناوه‌خت ده‌گرێت و دروست بوونی ڤیتامین E گه‌شه پێ ده‌دات. له بیبه‌ر و پرته‌قاڵ و شووتی و کاڵه‌ک و لاله‌نگی و تووی فه‌ره‌نگی و مانگۆ و گوڵه‌که‌له‌رمدا هه‌یه.
سلام
http://www.valiasr-aj.com