ـ به‌ر له مه‌ساج پێدانی روخسار ده‌سته‌کانتان به ئاو‌و سابون بشۆن و روخسارتان به باشی پاک بکه‌نه‌وه.
ـ ئه‌گه‌ر برین یان زیپکه له روخسارتان هه‌یه، نابێت مه‌ساج بۆ روخسارتان مه‌که‌ن.
ـ سه‌ره‌تا ده‌سته‌کانتان به زه‌یتی سروشتی چه‌ور بکه‌ن و جگه له چاوه‌کانتان روخسارتان پێ مه‌ساج بکه‌ن.
سودکانی مه‌ساجدانی روخسار
1ـ مه‌ساج ده‌بێته هۆی چالاک‌تر کردنی ماسولکه‌کانی پێستی روخسار و پێست نه‌رمتر و به‌هێزتر ده‌کات.
2ـ ده‌بێته هۆی پشوو پێدانی ماسولکه‌ی روخسار و چاوه‌کان.
3ـ ده‌بێته هۆی ئارام کردنه‌وه‌ی ژانه‌سه‌ر و ئازاره‌کانی روخسار.
4ـ ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی ورد و قوڵه‌کانی پێستی روخسار.
5ـ چالاک‌تر کردنی سوڕی خوێن.
6ـ که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس و دڵه‌ڕاوکێ.
ـ راهێنانی مه‌ساج دانی روخسار
چاوه‌کانتان دابخه‌ن و له‌پی ده‌سته‌کانتان له‌سه‌ر چاوه‌کانتان دابنێن و فشارێکی هێمن له‌سه‌ر چاوه‌کان بکه‌ن و به هێواشی ده‌سته‌کانتان لابه‌رن.
2ـ بۆ مه‌ساج پێدانی چه‌ناگه، سه‌ری په‌نجه‌کان له ناوه‌ڕاستی چهناگهتان دابنێن و به شێوه‌ی بازنه‌یی مه‌ساج بده‌ن.
3ـ بۆ مه‌ساج دانی ناوچاوان به له‌پی ده‌سته‌کان، یه‌ک له دوای یه‌ک له‌سه‌ر ناوچاوان له سه‌ره‌وه‌ی لوت تا ره‌گی قژ بکێشن.
4ـ له نوکی لوته‌وه ده‌ست پێکه‌ن و له سه‌ره‌تا تا کۆتایی برۆیه‌کان به سه‌ری په‌نجه‌کانی ئاماژه فشار بخه‌نه سه‌ری.
5ـ ژێر ئێسقانه‌کانی گۆناکان به هێمنی به‌ره‌و سه‌ره‌وه به هێمنی فشار بده‌ن و بۆ ماوه‌ی 30 چرکه رایبگرن.
6ـ په‌نجه‌ی ئاماژه و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست بۆ 2 لای کونی لوت دابنێن و له کۆتاییدا له ناوچه‌ی لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر جوڵه‌یه‌کی بازنه‌یی بکه‌ن.
7ـ سه‌ری 3 په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچاوان دابنێن و به که‌مێک فشار به‌ره‌و لا ته‌نیشته‌کانی سه‌ر و خواره‌وه بکێشن.
په‌نجه‌تان له‌سه‌ر به‌شی برۆیه‌کان دابنێن و به‌ره‌و لاته‌نیشته‌کانی سه‌ر بکێشن.
9ـ په‌نجه‌ی ئاماژه له ناوه‌ڕاستی لێوه‌کانه‌وه به‌ره‌و گۆشه‌ی لێوه‌کانتان و سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.
10ـ بۆ مه‌ساج دانی چه‌ناگه سه‌ری په‌نجه‌ی گه‌وره‌تا له‌سه‌ر چه‌ناگه دابنێن و به‌ره‌و سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ئێسقانه‌کانی گۆناکانی سه‌ره‌وه بکێشن و 30 چرکه به‌م شێوه‌یه رابگرن.