له میانه‌ی وه‌رزی زستاندا، له‌ش دووچاری کێشه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه به‌هۆی که‌شوهه‌وای سارد، یه‌کێک له‌م کێشانه‌ش وشکی لێوه‌کانه که به‌هۆی که‌می ڤیتامین B2 روو ده‌دات که یارمه‌تی گه‌شه کردنی خانه‌کانی له‌ش ده‌دات و رێگه له شه‌قار بوونی لێوه‌کان ده‌گرێت.
به بڕوای پسپۆڕان ڤیتامین B2 ته‌نیا بۆ لێوه‌کان سودی نییه، به‌ڵکو پارێزگاری له سیستمی به‌رگری له‌ش ده‌کات و چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی پووکه‌کان و برینی سه‌ر پێست ده‌کات و پێستی لێوه‌کان ده‌پارێزێت و رێگه له شه‌قار بوونی ده‌گرێت.
چۆن شه‌قار بوونی لێوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
ده‌توانرێت به‌ر له نووستن به به‌کارهێنانی کرێمی شێدارکه‌ره‌وه که کاریگه‌ری به‌سه‌ر لێوه‌کانه‌وه هه‌یه له وه‌رزی زستاندا و زبری لێوه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. چونکه پشت گوێ خستنی ده‌بێته هۆی خوێن لێهاتن و ئازاری زۆری لێوه‌کان و ته‌ندروستی لێوه‌کان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
باشترین چاره‌سه‌ر:
زیاد کردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که رێژه‌یه‌کی زۆر له‌م ڤیتامینه‌ی تێدایه و له سپێناخ و کاهو و مۆز و خۆخ و قه‌یسی و شیر و په‌نیردا هه‌یه و زه‌یتی زه‌یتون یارمه‌تی شێ‌دار کردنه‌وه و نه‌رمی لێوه‌کان ده‌دات.
هه‌روه‌ها زه‌یتی کاکاو لێوه‌کان به درێژایی رۆژ له زبری ده‌پارێزێت.