به به‌رده‌وام که‌سانی بانگخوازو پیاوانی ژیری ئیسلامی ڕێنمونی وئامۆژگاری ئاراسته به خه‌ڵکیان کردووه و ئه‌یکه‌ن ، بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێگای به‌خته‌وه‌ری و په‌شیمان بونه‌وه وگه‌ڕانه‌وه‌یان له گوناهو تاوان و بێ ئاگایی....
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
یاوه‌ری به‌رێز ئه‌بوده‌رداء له یه‌کێک له ووتاره‌کانیدا له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت له دیمه‌شق به ده‌نگی به‌رز فه‌رمووی{ ئه‌ی ئه‌هلی دیمه‌شق بۆ ساتێک گوێ بگرن بۆم سه‌رنج بده‌ن ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ماڵ وسامانێکی زۆریان کۆکرده‌وه کۆشک وته‌لاری ڕازاوه‌یان دروست کرد گه‌لێک هیواو ئاواتیان بوو،که مه‌رگ یه‌خه‌ی گرتن به ده‌ستی به‌تاڵ رۆیشتن له‌م هه‌موو سامان وکۆشکه‌ی هه‌یان بوو ته‌نها گۆڕێکی ته‌نگ وتاریکیان بۆ مایه‌وه هیوا گه‌لێکیان له گه‌ڵ خۆیاندا برده ژێر گڵ ونه‌هاتنه دی}
هه‌روه‌ها فه‌رموی بۆ حاڵی سێ که‌س ئه‌گریم :-
1- که‌سێک به‌دوای دونیادا ڕا ئه‌کا و مردنیش وا به‌دوایه‌وه....
2- که سێک قاقا پێ ئه‌که‌نێ ونازانێ ئاخۆ خوای له خۆی ڕازی کردووه یان نا...
3- که سێک بێ ئاگا یه و به‌ڵام خوا لێی بێ ئاگا نیه..
رۆژێک له یه‌زیدی کوڕی مرثد یان پرسی: بۆچی ئه‌بینین هه‌میشه خه‌مباروچاو به‌گریانی؟ له وه‌ڵامدا فه‌رموی : به‌چی دڵخۆش بم که خوای گه‌وره په‌یمانی داوه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی بکه‌م له دۆزه‌خدا به‌ندم ئه‌کات ، سوێند به‌م که‌سه‌ی گیانی هه‌موومانی له ده‌سته ئه‌گه‌ر په‌یمانی بوایه له گه‌رماوێکدا(حه‌مام) به‌ندم ئه‌کات ئه‌بوایه جێ به‌خۆم نه‌گرم و هه‌میشه له ژێر فه‌رمانی دابم ....
ئه‌بوبکری سه‌دیق خوا لێی ڕازی بێت ئه‌یفه‌رموو : کوان ئه‌م گه‌نجانه‌ی شانازیان به جوانیه‌کانیان ئه‌کرد؟!! له کوێن ئه‌م پاشایانه‌ی خاوه‌ن هێزو سوپای پۆشته‌و چالاک فه‌رمان ڕه‌وای پانتایه‌کی زۆریان ئه‌کرد کۆشک و ته‌لاره‌کانیان مه‌زن وچوارده‌ویان قه‌ڵاو قوله‌ی به‌هێز؟!! ئیستا ته‌نها و بێ ده‌سه‌ڵات له گۆڕێکی تاریک‌دا !! ده‌ی که‌وایه خێراکه‌ن خێراکه‌ن ده‌ست وبرد بن له فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌رمه‌چن ئه‌مه ڕێگای سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانیتانه له دونیا وقیامه تدا....