پێوه‌دانی مار ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه هه‌وڵی چاره‌سکردنی بکرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه مه‌ترسی کوشنده له‌سه‌ر که‌سی پێوه‌دراو دروستبکات، هه‌روه‌ها له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چه‌ندین بیروبۆچوونی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی پێوه‌دانی مار هه‌یه.
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌ر بۆ پێوه‌دانی مار، پابه‌ند بن به‌م رێنماییانه‌وه:
- به زووترین کات په‌یوه‌ندی به فریاگوزاری ته‌ندروستییه‌وه بکه.
- هه‌وڵ بده تێبینی ره‌نگ و روخساری ماره‌که بکه‌یت تاکو پسپۆڕانی ته‌ندروستی بتوانن کاریگه‌رترین دژه ژه‌هرت بۆ هه‌ڵبژێرن.
- به‌زووترین کات خۆت له ماره‌که دووربخه‌ره‌وه، به‌ڵام به ئارامی بڕۆ، چونکه راکردن و جوڵه‌ی کت‌وپڕ خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌که زیاد ده‌کات.
- له جێیه‌کی گونجاو‌دا پاڵ بکه‌وه و خۆت ئارام رابگره تا هێزه‌کانی فریاگوزاری ته‌ندروستی ده‌گه‌نه لات، ئه‌گه‌ر له جێیه‌کی دووره‌ده‌ستیت و یارمه‌تی ته‌ندروستی ناگاته لاات، ئه‌وه به هه‌مان شێوه پشودان و که‌مترین جوڵه کاریگه‌رترین چاره‌سه‌رن.
- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی برینه‌که‌ی پێوه‌یه له هه‌ر رێگرێکی هاتوچۆی خوێن رزگار بکه.
هیوا دارم سوودی هه بی و له هه‌موو نه خۆشیه‌ک به دوور بن.