دوایین چوارشه‌ممه‌ی ساڵ "قوڵه‌چوارشه‌ممه"ی پێده‌گوترێ. له هێندێک ناوچه دا "چوارشه‌ممه ڕه‌شه"شی پێده‌گوترێ، چونکه له ژێر ته‌فسیری فه‌رهه‌نگی عه‌ڕه‌باندا ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژێکی شووم داندراوه. ئه‌و ڕۆژه له ئێران‌دا به "چوارشه‌ممه
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
سووری"(چهارشنبه سوری) ناسراوه. ئێواره‌ی سێ شه‌ممه خه‌ڵک ئاگر ده‌که‌نه‌وه و به سه‌ریدا باز ده‌ده‌ن. له ئێرانی کۆندا جێژنێک هه‌بووه به ناوی "جێژنی سووری"(جشن سوری). "سوور" ده زمانی کوردی و په‌هله‌ویدا به مانای ڕه‌نگی سووره؛ هه‌روه‌ها به مانای "جێژن و شایی"شه.
له ئێرانی کۆندا خه‌ڵک له‌و ڕۆژه دا بۆ میوانداریی له فره‌وه‌ره‌کان، که جمکی ده‌روونپاکی ئاده‌میزاده‌کان بوون، ماڵه‌کانیان ڕازاندۆته‌وه و ئاگریان کردۆته‌وه. ئاگرکردنه‌وه به مانای گه‌یشتن به ڕووناکایی دڵ و ڕووح بووه؛ نیشانه‌یه‌کیش بووه بۆ هه‌بوونی یه‌زدان. هێندێک لێکۆڵه‌ره‌وه پێیانوایه ئه‌و دابه دوای زاڵبوونی ئیسلام بۆته باو و پێوه‌ندیی به سه‌رده‌می پێش ئیسلامه‌وه نییه. عه‌ڕه‌به‌کان "چوارشه‌ممه"یان به ڕۆژێکی شووم زانیوه و به به‌ڕێوه‌بردنی جێژن و هه‌ڵپه‌ڕکێ ویستوویانه ئه‌و شوومییه بتارێنن.
ئاگرکردنه‌وه له کوچه و کۆڵانان ده نێو زه‌رده‌شتییه‌کاندا باو نییه و ئه‌وان به سه‌ر ئاگریشدا باز ناده‌ن، چونکه پێیان کارێکی ناحه‌زه. بۆ ئه‌وان ساڵ 5 ڕۆژ له 360 ڕۆژ زیاتر بووه(یان هه‌ر چوار ساڵه‌ی 6 ڕۆژ زیاتر بووه)، له‌و 5 ڕۆژه دا، بۆ بانگکردنی ڕووحی پێشینانیان، ئاگریان کردۆته‌وه و کردوویانه‌ته جێژن. به‌و پێیه، به بڕوای زه‌رده‌شتییه‌کان، ئاگری قوڵه‌چوارشه‌ممه(چوارشه‌ممه سووری) به دابی ئاگرکردنه‌وه‌ی 5 ڕۆژه‌ی ئاخری
ساڵه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، که له ئێرانی کۆندا باو بووه. دوای زاڵبوونی ئیسلام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دابه نه‌فه‌وتێ، شوومیی چوارشه‌ممه‌یان کردۆته بیانوو و جێژنه‌که‌یان ئاوێته‌ی ئه‌و خوڕافاته‌ی عه‌ڕه‌بان کردووه و کردوویانه‌ته "چوارشه‌ممه سووری".
webloge jazabi darin age maiel bashin hamdigaro link mikonim :x