گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزبین یان به‌ڕێزبین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بین؟
ژیان سهرابستانێکه له‌جوانیی وخۆشیی و هیوا، له‌به‌ر کورتی باڵای ته‌مه‌ن ده‌ستمان به هه‌ناره‌کانی خۆزگه ناگات و ئه‌م سێبه‌ره خه‌واڵوه‌ی ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وه ناکات له‌ژێریدا بحه‌وێینه‌وه. که‌واته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌مانه با به ڕێز‌و قه‌درو که‌سایه‌تی به‌رزو ڕێزلێنانه‌وه به‌رێی بکه‌ین …
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
گه‌وره‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزبین یان به‌ڕێزبین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بین؟
ژیان سهرابستانێکه له‌جوانیی وخۆشیی و هیوا، له‌به‌ر کورتی باڵای ته‌مه‌ن ده‌ستمان به هه‌ناره‌کانی خۆزگه ناگات و ئه‌م سێبه‌ره خه‌واڵوه‌ی ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وه ناکات له‌ژێریدا بحه‌وێینه‌وه. که‌واته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌مانه با به ڕێز‌و قه‌درو که‌سایه‌تی به‌رزو ڕێزلێنانه‌وه به‌رێی بکه‌ین …له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونماندا بەشێوەیەک ڕاده‌هێنرێین ڕێز له‌م که‌سانه بگرین (رێز له شته پیرۆز و موقه‌ده‌سه‌کان، رێز له یاسا، رێز لهکهسایەتی ئاینی، ڕێز له که‌سی خاوه‌ن پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، رێز له کاربهدهستو به‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیار، رێز له فێرکه‌رو گه‌وره‌کان، رێز له خاوه‌ن فکره جوانه‌کان )
ئێمه وا فێرکراوین، که گه‌وره‌کان هه‌میشه به‌ڕێز بن لامان، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی لاواز‌و بیروبۆچوونێکی هه‌ڵه‌و توندوتیژو چه‌وسێنه‌ریش بن، رێز له‌گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵات و ئاست‌و پله و ساماندا به‌رته‌سک ده‌که‌ینه‌وه له‌کاتێکدا پێویست نییه ئه‌م هۆکارانه پێوه‌ربێت بۆ ده‌ربڕینه‌کانمان له‌ئاستی ئه‌م کهسانەدا و په‌رده‌پۆشی بکه‌ین له هه‌ڵه‌و تاوان‌و که‌موکورتییه‌کانیان.که‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی، که له‌هه‌ندێک باردا بەبێ خواستی خۆمان ناچار ده‌کرێین ڕێز له‌که‌سێک بگرین‌و ملکه‌چی یاسا‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامه‌کانیان ببین، که ده‌توانم بڵێم ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ڕێز ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ده‌چێته قاڵبی ترسه‌وه. هه‌بوونی ئه‌م ترسه‌ش له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه تاکێکی ساویلکه‌و ترسا‌و و که‌متوانا دروست ده‌کات ….
وه له هه‌ندێک باری تردا شه‌رمکردن و هه‌ستکردن به‌که‌میی واده‌کات ڕێز له به‌رامبه‌ر بگرین‌و به گه‌وره سه‌یری بکه‌ین و هه‌میشه خۆمان بکه‌ینه جێبه‌جێکاری داواکارییه‌کانی له‌به‌ر شهرمکردنمان و پاساویشمان بۆ ئه‌م کاره رێزگرتنه له به‌رامبه‌ر.
بۆیه لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه: چ که‌سێک شایسته‌ی رێزلێگرتنه؟؟؟
په‌ندێکی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت: رێزت گرت له مه‌رد شه‌رمه‌زار ده‌بێت …. رێز بگره له نامه‌رد هار ده‌بێت.زۆر پێویسته ڕێز له که‌سێک بگریت، که شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بێت، چونکه زۆرجار ئه‌گه‌ر شایسته‌ی نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی رێزلێگیراو سنووری ڕێز به‌رته‌سک بکاته‌وه‌و ئیستیغلالی بکات بەجۆرێک، که سنووری که‌سی به‌رامبه‌ر یان ئه‌و هێڵه سورانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دانراون بیانبه‌زێنێت. هەندێک جاریش ڕێزی زیاد له پێویست رێزلێگیراو ده‌کات به دیکتاتۆر به‌سه‌رته‌وه به جۆرێک ده‌بیته قوربانی ئه‌و ڕێزه زۆره‌ی بۆ به‌رامبه‌ر ده‌رتبڕیوه .
که‌واته که‌سێک شایسته‌ی ڕێزلێگرتنە، که خاوه‌نی فکره‌و بۆچونێکی جوان بێت، هیج کات هه‌وڵی خراپ به‌کارهێنانی ئه‌و پێناسه گه‌وره‌یه نه‌دات، که پێی ده‌به‌خشیت، هه‌میشه هه‌وڵ بدات له ئاستی ئه‌و رێزه‌دا بێت، که پێی ده‌درێت.
به چ ڕێگایه‌ک رێزی خۆت بۆ به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بریت؟
**له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه هه‌ندێک کات به به‌کارهێنانی وشه‌یه‌ک، پێشگرێک یان پاشگرێک بۆ ناوی که‌سێک ده‌بێته هۆی ده‌ربڕینی ڕێز وه‌ک: کاک ، داده ، مامۆستا ، مه‌لا ، موفتی ، خان ، میر ، شا، خاتون ، ….هتد.
- هه‌ندێک جار له شێوازی سڵاوکردنو به‌ره‌و پیرهوهچوونو لهبهرههستانو فهرمووکردن بۆلای سه‌روو، سهرنهویکردنو ، ده‌ست به سنگهوهگرتن ،….
- هه‌ندێک جار به‌هۆی گوێڕایه‌ڵی و جێبەجێکردنی ئهرکو کارهکانو دڵسۆزینواندن و په‌یمان نه‌شکاندن و مولتهزیمبوون رێزی خۆت ده‌رده‌بڕیت .
ڕێز چۆن به‌ده‌ست دێت؟
1- پاراستنی که‌سایه‌تی له ڕووی ڕهوشتو ڕه‌فتارو ئاکار‌و کردار، چونکه هه‌میشه که‌سی ده‌ستپاکو زمانپاکو داوێن‌پاک
له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا رێزی لێگیراوه و متمانه‌پێکراوه.
2- ساده‌یی له دڵ‌و دهروونو ناخپاکیی و نیازپاکییو دادپهروهرییو جیاوایزینەکردن له نێوان کهسهکانو ئاستهکانو بیرکردنه‌وه جیاوازه‌کان.
3- خۆشیی خه‌ڵکت بوێت‌و هه‌میشه هه‌وڵ بده ئاشتی‌و بهختهوهریو ئامۆژگاری‌و زانیاری بڵاوبکه‌یته‌وه. له‌م ڕیگه‌یه‌وه ده‌توانیت ڕێز‌و خۆشهویستییو گه‌وره‌یی به‌ده‌ست بهێنیت .
4- دڵسۆزی‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستی بوونی ههبێتو ڕاستگۆیی له وتووێژ‌و گفتارهکانتدا هه‌میشه ڕه‌نگبداته‌وه. به‌مه ده‌توانیت
ببیته که‌سێکی ڕێزلێگیراو
-هه‌رگیز نه‌که‌یت به پاره‌و سامان و پله‌و کورسی و دهسهڵاتو چاوسوورکردنه‌وه خه‌ڵکی ناچار بکه‌یت رێزت لێ بگرن، چونکه دڵنیابه ئه‌م شتانه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتییه‌و له‌گه‌ڵ نه‌مانیان رێزت له ده‌ست ده‌ده‌یت.
5- لێبورده ببه و هه‌ڵه‌کانی به‌رامبه‌ر په‌رده‌پۆش بکه‌و نهێنی که‌سه‌کانی
ده‌وروپشتت بپارێزه‌و به‌مه گهورهییو ڕێزی خۆت بسه‌لمێنه و به‌ده‌ست بهێنه
.چۆن پارێزگاری ڕێز‌و قه‌درو که‌سایه‌تی خۆمان بکه‌ین؟
ئه‌وه خۆتیت، که خه‌ڵکی فێر ده‌که‌یت چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌ن :
- هه‌رگیز نه‌که‌یت له‌رێگه‌ی بێڕێزیکردن به خهڵکیو کارهکانیانو
به مرۆڤایه‌تی ڕێز بۆ خۆت به‌ده‌ست بهێنیت، چونکه دڵنیا به به
زوویی له‌ده‌ستی ده‌ده‌یت.
- هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌که‌ره‌وه کاتێک ڕێزت لێ ده‌گیرێت خۆت لا گه‌وره بێت و هه‌ستی خۆبه‌زلزانی له ناخت‌دا دروست ببێت، چونکه دڵنیا به مرۆڤی خۆبه‌زلزان زۆر زوو ڕێز‌و خۆشه‌ویستی خۆی کاڵ ده‌کاته‌وه لای که‌سانی ده‌وروبه‌ر.
که‌واته : هیچ کات به‌گه‌وره‌ییت ڕێز به‌ده‌ست مه‌هێنه، هه‌وڵ بده به ڕێزت گه‌وره‌یی به دهستبهێنـــیت.
سلام برای ئازیز
سپاسی سه ر دانه کت ده کم
به راسی زور پیم خوشه بتوانم به زمانی کوردی بنوسم اما به داخه وه
فیر بونی وشو و کلمات نا بیته زانی نه املائ نوسه ره که
له یه ک سالی رابی ردو زور له فیر بونی زمانی نه ته وه که مان تیکوشام بلام به داخه وه فقط وت‌و و ویژ و تی گیشتن له وشه کان فیر بوم
چون شوینه ک نبو بتوانم سودی لی وه ر دگرم
زمانی منطقه خومان هورامیه و به راستی شیرینی تایبتی خوی هه یه
بلام فیر بون به زاراوه کانی تری کوردی یه کی له ئاواته جوانه کانی منه
هیوادارم بتوانم هه ر وه او جوره فیری کوردی قسه کردن بوم فیری کوردی نوستن بیم
هیوای من کوردانه ژین کرده نه