کۆبوونه‌وه‌ی نیتراتی له گه‌ڵای سه‌وزه‌کاندا له سه‌وزه میوه‌ییه‌کان و پیازی زۆرتره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نیترات ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی وه‌کو که‌مخوێنی و له‌بار بردنی کۆرپه‌له و جۆره‌کانی شێرپه‌نجه. نابێت لقی ناوه‌ڕاستی سه‌وزه‌ی وه‌کو کاهو بخورێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراک پێیان وایه که کۆبوونه‌وه‌ی نیترات له سه‌وزه‌ی وه‌ک کاهو و سپێناخ به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌وزیه‌کانی تر زۆرتره و رێژه‌ی نیتراتی ناو به‌شه‌کانی سه‌وزه‌ش جیاوازه که جۆرێک که رێژه‌که‌ی له لق و گه‌ڵا و به‌شه‌کانی ژێرزه‌وی و پیازو هۆرمۆن و ره‌گه‌کانی زۆرتره.
له سه‌وزه میوهییهکاندا کێشه‌یه‌کی زۆر له کۆ بوونه‌وه‌ی نیتراتدا نییه و کێشه له‌و سه‌وزانه‌دایه که که ئه‌و ده‌ڕوێت، ده‌خورێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که په‌ینی کیمیاویش هۆکارێکی دیکه‌ی کۆ بوونه‌وه‌ی نیتراته له سه‌وزه‌کاندا.