خۆراکه‌کان له رێکخستنی په‌ستانی خوێندا ده‌ورێکی به‌رچاو ده‌بینن و ئاستی ئه‌م په‌ستانه به شێوه‌ی نۆرماڵ ده‌گه‌یه‌نێنن.
به رای پسپۆڕان به شێوه‌یه‌کی سروشتی ژماره‌یه‌کی دیاریکراو بۆ رێژه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز و نزم دیاریکراوه. بۆ نمونه ژماره‌ی نۆرماڵ و جێگیر کراو له زانستی خۆراکدا بۆ په‌ستانی خوێنی به‌رز 12 و په‌ستانی خوێنی نزمیش 8 دیاریکراوه.
ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئاوی زریشک و لاله‌نگی و ئاوی هه‌نار و چای ترش و ماسی و زه‌یتی سروشتی له کۆنترۆڵ کردنی په‌ستانی خوێندا ده‌وره ده‌بینن. ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌ستانی خوێنیان نزمه بۆ کۆنترۆڵ خواردنی بیسکویت و شیرینی و خورما سودبه‌خشه.
ژماره‌یه‌ک له خۆراکه‌کان په‌ستانی خوێن به‌رز یان نزم ده‌که‌نه‌وه و له‌م ناوه‌شدا قه‌ڵه‌وی و به‌سه‌ره‌وه چوونی ته‌مه‌نیش ده‌ور ده‌بینێت.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز بۆ دۆخی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه چه‌ندین رێگه چاره هه‌یه وه‌کو که‌م کردنه‌وه‌ی خۆراکه چه‌وره‌کان و نه‌خواردنی خوێ و کالۆری و له جیاتی ئه‌وانه به‌کارهێنانی که‌پسولی زه‌یتی ماسی پێشنیار ده‌کرێت.