ـ خوێ دوژمنی مرۆڤه ئه‌گه‌ر له خواردنێدا زیاده‌ڕۆیی تێدا بکرێت. چونکه هۆکاری شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌یه و زیان به گورچیله و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیره‌وه‌ریشدا ده‌بێت.
ـ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، خوێ یارمه‌تی باشتر کردنی خوڵق و خوی مرۆڤ ده‌دات بۆ رزگار بوونی له خه‌مۆکی و به‌شداری له بونیات نانی خانه‌کانی له‌شدا ده‌کات و سوڕی خوێن رێک ده‌خات.
ـ خوێ بۆ ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌کان و پووک به‌سوده و له لایه‌ن پزیشکه‌کان پێشنیاری ئه‌وه ده‌کرێت که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی خوێنبه‌ربوونی پووکه‌کان له رێگه‌ی غه‌ر غه‌ره کردنه‌وه به تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ ئاوی ئاگرم.
ـ هه‌روه‌ها خوێ یارمه‌تیده‌ره بۆ رزگار بوون له بۆنی ناخۆشی ده‌م .