نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

پێش هەموو تاقیکردنەوەیەک بنێشت بجووه‌!!!! !

توێژینەوە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە جووینی بنێشت بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە و ئەزموونەکان، یارمەتی قوتابییان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتووییان و بەدەستهێنانی نمرەی زیاتر لە ئەزموونەکاندا.

توێژینەوەکان ئاشکرایان کرد جووینی بنێشت بۆ ماوەی 5 خولەک بەر لە چوونە ناو تاقیکردنەوەوە یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات و یادەوەری بەهێز دەکات.
توێژینەوە تەندروستییەکانی پێشوو ئاشکرایان کردبوو ئەنجامدانی هەر جووڵەیەکی جەستەیی یان جووڵەیی بەر لە چوونە تاقیکردنەوەوە، یارمەتی بەرزبوونەوەی ئاستی مێشک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا دەدات، لە بەرامبەردا توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە کاری کەمتر لە جووڵەی لەشدا بۆ نموونە جووینی بنێشت بۆ ماوەی 5 خولەک بەر لە چوونە تاقیکردنەوەوە دەتوانێ هەمان ئامانج بەدەست بێنێت.
توێژەرەکان تاقیکردنەوەیان لەسەر نزیکەی 80 قوتابی ئەنجامدا بۆ زانینی کاریگەریی بنێشت و ئەم کارەیان بەر لە چوونە تاقیکردنەوەی مانگانەوە کرد.
بەدواداچوونی ئەو توێژینەوەیە دەریخست ئەو قوتابییانەی بنێشتیان بۆ ماوەی 5 خولەک جویوە بەر لە چوونە تاقیکردنەوەوە، نمرەکانیان لەو تاقیکردنەوانەدا ز.
یاتر بووە بەو قوتابییانەی ئەو کارەیان نەکردووە و هەروەها دەرکەوت کاریگەریی بنێشت جووینەکە بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ماوەتەوە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد