نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

حزبی کەران چووە پاڵ شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی

حزبی کەران چووە پاڵ شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی وڵاتی سوریا ، دوای ئەوەی سەربازە سوورییەکان چەندین کەریان لەسێدارە دا بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکەن کە حزبی کەران لە کوردستان ھەیە کە بەردەوام داوای مافی کەران دەکەن !

سەرۆکی حزبی کەران عمر کلول کاریگەربوون و دڵتەنگی خۆی نەشاردەوە بە بینینی وێنەی کەرە لەسێدارە دراوەکان ، ئەمەش وای لێکرد کە کەمپینێک بۆ ئەم مەبەستە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بکاتەوە ، ھەروەک پێشانگایەکی بە ناونیشانی ” کەرانی سوریا ڕزگاربکەن” کردۆتەوە .

شیانی باسە حزبی کەران بە سەرۆکایەتی عمر کلول دامەزراوە ، کلول ھۆی دامەزراندنی ئەم حزبەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە کەر تاکە گیاندارە کە کار دەکات و ماندوو دەبێت و ئارام دەگرێت ، بەڵام لە ھەموو مافەکانی بێبەش بووە ، و چەندین سەرۆک و سیاسی لەسەر پشتی ڕزگار کردووە لەنێوان چیاکانی کوردستان .

ھەروەھا ئەم حزبە داوای لە حکومەت کردووە کە یارمەتی ماددی بدرێت بۆ کردنەوەی ئێزگەیەکی تایبەت بە خۆیان .

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد