X
تبلیغات
نماشا
رایتل

نوکته ۆ زانیاری

له‌باره‌ی‌ قه‌ڵه‌وییه‌وه‌

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی‌ نوێ، هه‌ندێک له‌وانه‌ی‌ که‌ خاوه‌نی‌ کێشی زیادن یان قه‌ڵه‌ون، که‌سانی‌ ته‌ندروستن‌و دوورن له‌نه‌خۆشییه‌وه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌کی‌ یۆنانی‌ ئاشکرایکرد، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ڕوانینه‌کانی‌ پێشووتره‌وه‌، قه‌ڵه‌وی‌ هۆکاری‌ هه‌ندێک نییه‌، له‌ڕاستیدا هه‌ندێک له‌قه‌ڵه‌وه‌کان ته‌ندروستن.

ته‌ئکیدی‌ له‌وه‌کردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر که‌سێک قه‌ڵه‌و بوو، مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ دڵی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌.

توێژینه‌وه‌که‌ وه‌بیری‌ هێناوه‌ته‌وه‌، نابێت خه‌ڵک وا تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان کێشی‌ له‌شیان مامناوه‌ندبوو، ئه‌وا ئه‌وان ده‌بنه‌ خاوه‌نی‌ له‌شێکی‌ ساغ‌و ته‌ندروست.