نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

گروپێکی هاککەری نەناسراو دەڵێ رۆژی 5ی نۆڤەمبەر فەیسبووک لەنێو دە

گروپێکی نە ناسراوی هاککەری ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان یان ئەوەی بە ئە نونیموس ناسراوە ، رایگەیاند توانای ئەوەی هەیە لە رۆژی 5ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ماڵپەری فەیسبوک لەنێو ببات.

ئەو گروپە نەناسراوە کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە داوالێکراوە تا ئێستا توانیویەتی تەنیا لە ساڵی 2011 زیاتر لە 70 ماڵپەری ئەلیکترۆنی گرنگ و هەستیار وەک ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکی و پەیمانی ناتۆ و پێگەی حکومەتی میسر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەو بەو دواییەش وەزارەتی بەرگری سوریا هاک بکات.

ئەو گروپە هاککەرە لە بەیاننامەیەکیدا هۆشداری دایە بەکارهێنەرانی فەیسبووک و دەڵێ، هیوادارین بەکارهێنەرانی فەیسبووک گوێ لە هۆشداری ئێمە بگرن، ئەو زانیارییانەی کە ئێوە ئاڵوگۆڕی پێ دەکەن گرنگن بۆیە لەنێو دەچن.

ئەو گروپە رایگەیاندووە کە فەیسبووک زانیارییەکانی خەڵک بۆ حکومەتەکان دەفرۆشێت ئەویش وەک جاسوسی کردنێک لەسەر گەلانی جیهان .

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد