کۆمپانیای گوگڵ که خاوه‌نی به‌هێزترین ئامرازی گه‌ڕانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، رایگه‌یاند که رێوشوێنی توندتر بۆ پاراستنی ئیمه‌یڵی ئه‌ندامانی له (gmail) ده‌گرێته‌به‌ر. ئه‌م هه‌وڵه‌ی گوگڵیش دوای ئه‌وه‌هات که له وڵاتی چین هێرشێکی گه‌وره کرایه سه‌ر ئیمه‌یڵی چاڵاکوانانی چینی له بواری مافی مرۆڤدا. هه‌روه‌ها کۆمپانیای گوگڵ ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه که به‌هۆی به‌کارهێنانی httbs زیاتر پارێزگاری له ئیمه‌یڵی ئه‌ندامان ده‌کات له (gmail)دا. شایانی باسه دوای ئه‌و هێرشه‌ی که چینییه‌کان کردیانه سه‌ر ژماره‌ی ئیمه‌یڵی ئه‌ندامانی جی مه‌یڵ، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆمپانیای گوگڵ و به‌رپرسانی چینی ناخۆشی تێکه‌وته وه.