مارێک له شارى تایپه له تایوان ، به هۆى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌کى رێک وپێک جگه‌ره ده‌کێشێت ناوبانگێکى زۆرى ده‌رکردوه.
ئه‌و ماره سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه ماوه‌ى 3 ساڵه به شاره‌زایه‌کى زۆر
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
هاووشێوه‌ی مرۆڤ جگه‌ره ده‌کێشێت. خاوه‌نى ئه‌و ماره جگه‌ره کێشه ، ئه‌و پیاوه تایوانیه ،ناوى ئه‌و ماره جگه‌ره کێشه‌ى ناوه (( بو)). به‌شێوه‌یه‌کى سه‌یر خولیایی جگه‌ره‌کێشان بووه که ئه‌گه‌ر له واده‌ى خۆى جگه‌ره نه‌کێشێت تووره ده‌بێت.
خاوه‌نى ئه‌و ماره جگه‌ره کێشه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و وه‌کو ماره‌که‌ى خۆى زۆر جگه‌ره ده‌کێشێت و ووتى: رۆژێکیان کاتێک نیوه جگه‌ره‌که‌ى فرێدایه سه‌ر ئه‌رد ، له‌و کاته ماره‌که‌ى ئه‌و نیوه جگه‌ریه‌ى به‌ده‌مێوه گرتوو و کێشاى و دواتر به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام فێره جگه‌ره کێشان بوو.
له به‌رده‌وامى قسه‌کانى دا ووتى: ماره جگه‌ره کێشه‌که‌ى به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ خۆى شاره‌زاییه‌کى زۆرترى له جگه‌ره کێشان دا هه‌یه ، به‌ڵام ته‌نیا کارێک که ناتوانێت ئه‌و ماره ئه‌نجامى بدات ئه‌وه‌یه که جگه‌ره‌که به ئاگر داگیرسێنێت.