ئاشکرایه لیمۆ به خواردنێکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌کاتی نانخواردندا دایده‌نێین و ده‌یخۆین، بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به به‌رده‌وام بیخۆیت و پشت گوێی نه‌خه‌یت چونکه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی لاشه‌مان و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
له‌م بابه‌ته‌دا من چه‌ند سوودێکی گه‌وره و گرنگی ئه‌م خواردنه گرنگه ده‌خه‌مه پێشچاوی ئێوه‌ی ئازیز و دڵنیابن ئه‌مانه ته‌نیا نموونه و چه‌ند سوودێکی لیمۆن نه‌ک هه‌مووی.
1- یه‌کێک له پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانی لیمۆ ڤیتامین ئی یه که ئه‌و ڤیتامینه به ڤیتامینی گه‌نجان ناسراوه که زۆر جه‌سته‌مان چالاک ده‌کات و به‌رگریمان زۆرتر ده‌داتێ.
2- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که کێشی له‌شیان زیاده و قه‌ڵه‌ون، ده‌توانن به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌رداخێک ئاوی لیمۆ له ڕۆژێکدا ئه‌و کێشه‌یان داببه‌زێنن و له‌و کێشه‌یه رزگاریان بێت.
من ده‌زانم هه‌موو که‌س ناتوانێت ئاوی لیمۆی خه‌ست و وخاڵس بخواته‌وه، هه‌وڵده‌ن ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت، که‌م که‌مه بیخۆنه‌وه، ئه‌گه‌ریش سوود له بابه‌ته‌کانی دیکه‌مان وه‌ربگرن که تایبه‌ته به دابه‌زاندنی کێش له به‌شی “خانمان”ـی سایتی “هه‌ولێر”ـدا بڵاو کراونه‌ته‌وه.
3- بۆ ئه‌وانه‌ی که نینۆکیان هه‌یه و حه‌ز به درێژکردنه‌وه‌ی نینۆکه‌کانیان ده‌که‌ن، ده‌توانن لیمۆ یا ئاوه‌که‌ی به‌کاربهێنن ئه‌ویش یا لیمۆیه‌که له نینۆکه‌کانتان بخشێنن یا ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوی لیمۆیه‌که بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ پاککردنه‌وه و پته‌و کردنی نینۆکه‌کانتان.
4- خانمی وامان هه‌یه به ده‌ست چه‌وری ده‌مو چاویه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌ڵێم دوودڵ مه‌به و لیمۆ به‌کاربهێنه ئه‌ویش شه‌وانه پێش خه‌و لیمۆیه‌ک له ده‌موچاوت بخشێنه به‌ڵام به‌و مه‌رجه که بمێنێته‌وه تا به‌یانی و له‌دوای له‌خه‌وهه‌ستانیش به ئاو و سابوون بیشۆ. پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ست به ده‌موچاوێکی ته‌ندروست و ئاسایی و بێچه‌وری ده‌که‌یت.
5- بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له لۆچی و چرچی بپارێزیت، ده‌توانی ئاوی لیمۆیه‌ک له‌گه‌ڵ که‌وچکێک زه‌یتی زه‌یتون و دوو که‌وچک هه‌نگوین تێکه‌ڵی یه‌کیان بکه. پاشان جوان بیشێوێنه و ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک له دواییدا به ئاوێکی شیله‌تێن و سابوون بیشۆوه.
6- ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێکه‌ڵ بکه‌ی له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌تی بده‌یت که توشی قڵیشان و شه‌قبوون بووه، بێگوومان یارمه‌تی ده‌رته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه.
7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی که قژیان ده‌وه‌رێت، پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێکه‌ڵ بکه‌ن و بکوڵێنن و دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له پێستی سه‌ریان که یارمه‌تیان ده‌دات بۆ که‌متر وه‌رینی قژ.
8- بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ده‌توانیت له‌جیاتی مه‌ڵهه‌م و ده‌رمانی ددان له هه‌فته‌یه‌کدا 2 تا 3 جار لیمۆ بکه‌یته سه‌ر فڵچه‌که‌ت و له ددانتی بخشێنیت که یارمه‌تیت ده‌دات بۆ سپیکردنه‌وه و بۆننه‌کردنی ددانه‌کانت.
9- زۆر جار هه‌یه قاچ چڵک ده‌گرێت، یا بۆن ده‌کات، یا ئازاری له نه‌کاوی توش ده‌بێت. جار هه‌یه هۆکاره‌که‌ی ماندوبونه یا هه‌ر هۆکارێکی تر ده‌توانیت ئاوی 2 لیمۆ بخه‌یته ناو ته‌شتێک ئاوی شیله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ده‌قیقه له ناو ته‌شته‌که‌دا دایبنێیت و جوڵه‌ی پێبکه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات له لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و چڵکه یا ئازاره‌که‌شت که‌متر ده‌کات.
سڵاو کاک شاهۆ ی به رێز وێبلاگێکی جوانت هه یه.