نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

نوکته ۆ زانیاری

نوکته ۆ زانیاری (کوردی)

بۆچی منداڵ درۆ ده‌کات؟

بێگومان درۆکردن یەکێکە لەدیاردە ناشیرین و قێزەونەکان،کەسێتی تاک پێی لەکەدار دەبێ‌ لەناوخێزان و قوتابخانەو دام و دەزگاکاندا کەسی درۆزن بەچاوێکی سوووک و بێ‌ نرخ سەیر دەکرێت،ئەوەی لێَرەدا قسەی لەسەر دەکەین درۆکردنە لەلای منداڵ، بۆچی منداڵ درۆ دەکات؟پاڵنەرەکانی درۆکردن چین؟ڕۆڵی خێزان و قوتابخانەچیە لەڕێنمایی کردنی کەسێتی منداڵ تاوەکو تۆویی ڕاستگۆیی لەناخی منداڵدا بچێنن،

درۆکردن چییە؟

ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت

درۆکردن ئەو کردارو گوفتارەیە کەپێچەوانەی ڕِاستیەویەکسان نیە لەگەڵ واقیعدا و منداڵ پەنای بۆ دەبات لەپێناو تێرکردنی پێداویتسیەکانی و گەیشتن بەحەزوو ئارەزووەکانی.

شێوازەکانی درۆکردنی منداڵ:

سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن کە منداڵ بەچەندین شێوازی جیاواز گوزارشت لەدرۆ دەکات لەوانە: 


*)
درۆکردنی خەیاڵی: لێرەدا منداڵ درۆ دەکات بەڵام لەواقیع دوور دەکەوێتەوە، وەک ئەوەی هەندێک منداڵ لەناو برادەرەکانیان دەڵێن:من دەتوانم بەئاسماندا بفڕم،من دەتوانم لە قەسرێکی گەورە بازبدەم،من دەتوانم سوار پشتی ئەو کۆترە بم لەئاسمان،

*) درۆی پڕوپاگەندەیی: کاتێک منداڵ درۆ دەکات و بانگەشەی شتێک دەکات کەتیایدا نیە،ئەمەش بەهۆی هەستکردن بەکەمی لەلای ئەو منداڵە،واتە منداڵێک کەم و کورتی جەستەیی زمانی بینین بیستنی هەبێ‌ درۆ دەکات تاوەکو قەرەبووی ئەو کەم و کورتیەی بکاتەوە،

*) درۆکردن بۆ شانازی و زیادەڕەوی کردن: ئەم شێوازە منداڵ پەنای بۆ دەبات و لەسنوری خۆی دەردەچێت،بۆنموونە منداڵ چیرۆک دروست دەکات تابەرامبەرەکەی سەری سوڕ بمێنێ‌ و دەڵێت:باوکم سەیارە لە 200 لێ‌ دەخوڕێ‌،باوکم بەتوانایەو 20 کەس دەداتە زەویدا،من چوومە نووکی دارەکەمان.
*)
درۆکردن بۆبەرگری کردن و خۆپاراستن: زۆرکات منداڵ پەنابۆ ئەم شێوازە دەبات و دەڵێت:بەخوداو بەپێغەمبەر من ئەو کارەم نەکردووە تاکو دایک و باوکی سزای نەدەن
.
*)
درۆکردن لەپێناو تۆڵەسەندنەوە: کاتێک منداڵ پەنا دەباتە بەر ئەم شێوازە درۆکردنە دەیەوێت تۆڵە لە هاوڕێ‌ و برادەرانی تری بکاتەوە کە پێشتر سزایان داوە.

*) درۆکردن بەهۆی چاولێکەری: کاتێک منداڵ دەبینێ‌ دایک و باوک و گەورەکان لەماڵەوە درۆ دەکەن یان ئەکتەری فیلمەکان چاویان لێ دەکات،چونکە مداڵ بونیادێکی زیاتر تەقلیدیە وەک لەوەی عەقڵانی بێ‌،
هۆکارەکانی درۆکردن:

1) منداڵ لاسایی گەورەکان دەکاتەوە بە پرۆسەی فێربوون تێپەڕ دەبێ‌،واتە:ئەوانەی خۆیان بەپێشەنگی منداڵ دەزانن چی لە ماڵەوەو ڕاگەیاندنەکان و قوتابخانە کاتێک درۆ دەکەن منداڵ چاو لەم گەورانە دەکات،بۆنموونە: ئەو باوکەی بەڵێن بەمنداڵەکەی دەدات و دەڵێ‌:دەتبەم بۆشاری یاری و پاسکیلت بۆ دەکڕم،یان بەخودا پارەم پێ‌ نیەو نەخۆشم و ناتوانم، بۆیە منداڵ ئەم هەڵسوکەوتانە دوبارە دەکاتەوە.
2)
ڕاگەیاندن: زانای ئەمریکی (البرت باندۆرا)کاتێک دوو کۆمەڵە منداڵ دەکاتە دوو ژوری جیاوازەوە تاوەکو فیلمیان بۆ لێدەدات،دەبینێ‌ منداڵەکان ئەوەی سەیریان کردووە دوبارەی دەکەنەوە،باشە کاتێک لەماڵەوە لەبەردەم شاشەیەک ئەکتەرەکان کە بەشێک لەدرۆو ناڕاستی فێری منداڵ دەکەن و کاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ‌ و دوبارەی دەکاتەوە.

3) خۆبەکەم زانین: هەستکردن بەکەمی لایەنێکە لەلایەنەکانی کەسایەتی مرۆڤ،کاتێک منداڵ کەم و کورتی جەستەیی دەبێ‌ لەئەندامەکانیدا،یان یان بێبەشبوون لەسۆزو خۆشەویستی دایک و باوک ئەوکاتە منداڵ بۆ قەرەبوو کردنەوەی خۆبەکەم زانینەکەی پەنا دەباتە بەر درۆکردن،
4)
منداڵ دەیەوێت پێویستیی یە سەرەتاییەکانی تێ بکات:وەک ئەو منداڵەی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەرەکەی سەیارەو یاریەکانی هاورڕێکەی زەوت دەکات و درۆ دەکات.
5)
منداڵ درۆ دەکات تا لەسزادان بەدوور بێت: ئەم هۆکارە پاڵ بەمنداڵەوە دەنێت درۆ بکات،کاتێک دایک و باوک پرسیار لەمنداڵەکەیان دەکەن دەڵێن:چیت لەپارەکەت کرد دەڵێت:فڵانە منداڵی هاوڕێم لێی سەندم لەکاتێکدا وانیەو ڕەنگە لەشتی خراپدا سەرفی کردبێ‌،یان مامۆستا بەخودا کتێبەکەم دیار نەبوو نەمخوێندووە،ئەم کردارانە بۆ ئەوەیە تاوەکو لەسزادان بەدوور بێت.

6)منداڵ ئیرەیی بۆ دروست دەبێت: ئەمەش کاتێک دایکان و باوکان جیاوازی لەنێوان منداڵەکانیان دەکەن،چی جیاوازی پارەپێدان بێ‌ یان جیاوازی دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی بێ‌،لەم کاتەدا منداڵ درۆ دەکات تاوەکو قبوڵی بکەن یان خاڵی لاوازی براو خوشکەکانی دەڵێت تاوەکو زیاتنر لەئامێزی بگرن لەماڵەوە.ڕۆڵی ڕێنمایی کاری پەروەردەیی لەچارەسەرکردنی درۆکردندا؟

لەسەر ئاستی خێزان:

1)پێویستە ژینگەی ماڵەوەی منداڵ ئارام بێت و دوربێت لەشەڕو ئاژاوەو درۆکردن،هەریەک لەدایک و باوک و باپیرەوداپیرەو خووشک و برا کردارو گوفتارەکانیان بەڕاستی بە منداڵ بڵێن،ڕەنگە هەندێک دایک و باوک بەردەوام بڵێت بەگاڵتەمە بەڵام منداڵ بەڕاست وەری دەگرێت،باشتر وایە دایک و باوک ڕستگۆ بن لەگەڵ منداڵەکانیان و ڕاشکاوانە وەڵاَمی پرسیارەکانی منداڵ بدەنەوە.
2)
گێڕانەوەی چیرۆکی ڕاستەقیەنە:لەکوردەواریدا میلەتی کورد چەندین چیرۆکی سەردەمی پێغەمبەر(ص)و پیاوچاکانی هەیە کە باس لەڕاستگۆیی دەکەن،بۆ نموونە: شێخ عبدالقاددری گەیلانی کەنمونەی ڕاستگۆی بوو درۆی نەکرد و ڕاستگۆ بوو.

3)باسکردنی زیانەکانی درۆکردن:کەخوای گەورەو سەروەرمان پێغەمبەر(ص) لەزیانی درۆو کەسی درۆزن ئاگادارمان دەکاتەوە،وەک: خوای گەورەدەفەرموێت:(ان اللە لایحب من هو مسرف الکذاب) یان پێغەمبەر(ص) دەفەرموێ‌: ڕاستگۆیی ڕێگایەکە بۆ چاکەو چاکەش ڕێگایەکە بۆ بەهەشت،بەپێچەوانەوە درۆکردن ڕێگایەکە بۆ خراپەکاری و خراپەکاریش ڕێگایەکە بۆ دۆزەخ.

4)بەکارهێنانی سزادان: واتە:کاتێک دایک و باوک هەستیان کرد منداڵەکەیان درۆ درۆکات پێویستە هۆکارەکەی بزانن و سزای بدەن بەوەی یاریەکەی لێ‌ بسەننەوە یان بەدەمیەوە پێ‌ نەکەنن تا هەست بکات کارەکەی نەشیاوە.

5)بەکارهێنانی پاداشت: مەبەست ئەوەیە کتێک منداڵ لەماڵەوە کاری باش و ڕاستی تیا بەدی کرا،ئەرکی دایک و باوکە دەست خۆشی لێ‌ بکەن و دیاری بۆ بکڕن تاهەست بکات ڕاستگۆی ئەنجامی باشەو ببێتە کردارو گوفتاری.

لەسەر ئاستی قوتابخانە:

لێرەدا لایەنێکی تری پەروەردەی منداڵ ڕۆَڵی هەیە،ئەویش قوتابخانەیەو تەواوکەری خێزانە،بۆیە ڕێنمایی کار دەتوانێ‌ ڕۆڵی هەبێ‌ بەم شێوەیە:

1)تێگەیشتن: تێگەیشتن یەێکە لەئامانجەکانی دەرونناسی،واتە: پەروەردەکار پێویستە شارەزای باری دەرونی و خێزانی منداڵ بێ‌ و تێ‌ بگات بۆچی ئەو منداڵە درۆ دەکات؟ بارو دۆخی ماڵەوەیان چۆنە؟کاتێک ڕێنمای کار لەقوتابخانەدا تێگەیشت لە کێشەکە کارئاسانی بۆ دروست دەبی بۆ چارەسەرکردن.
2)
پێشبینی: دوای ئەوەی مامۆستای ڕێنمای کار تێگەیشت لەکێشەکە،دەبێ‌ ئەو پێشبینیە بکات کە ئەم منداڵە لەئێستەوە درۆ بکات ئایا دوو ڕۆژی تر بووە کاربەدەست یان دەبێتە دایک و باوکێک نەوەیەک ئیفلیج دەکات و متمانە لەدەست دەدات.

3)کۆنترۆڵکردن: هەنگاوێکی تری ڕێنمای کار ئەوەیە کەلە قوتابخانە کاربکات تا کۆنترۆڵی درۆکانی منداڵ بکات و فێری ڕاستگۆیی بکات بەم شێوەیە:

أ‌) بەکار هێنانی پاداشت و سزا:

سزادان:کاتێک منداڵەکە درۆی کرد،پێویستە مامۆستا بەدەمیەوە پێنەکەنێ‌ و لێی بپرسێتەوەو بێ‌ بەشی بکات لەهەندێک یاری تاهەست بکات درۆی کردووە.

_ پاداشت: دوای ئەوەی ڕێنمایی کار هەستی کرد ئەومنداڵە هەڵسوکەوتی باش بووەو ڕاستی دەڵێ‌ گرنگە مامۆستا سۆزو خۆشەویستی بۆ بگێڕێتەوەو لەناو قوتابیەکاندا لەسەر ڕاستگۆییەکەی پاداشتی بکات تا بەردەوام بێ‌ لەسەری.

_ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوەی منداڵدا: تاکو ڕێنمایی کار بزانێ‌ ئەو منداڵە دایک و باوکی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؟ چۆن پارەی دەدرێتێ‌ ؟ چۆن پەروەردەی دەکەن؟

نظرات 2 + ارسال نظر
ئاوات 20 بهمن 1389 ساعت 12:28 ب.ظ http://mwnea.blogfa.com

سلاوو گه له سپاس و په زانین بو ئه و ده قه جوانانه

هوشیار 21 بهمن 1389 ساعت 10:05 ب.ظ http://hmob.ir

قوربون دستت با اسم خودت تو وبلاگم میذارم!

برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد