X
تبلیغات
پیکوفایل
رایتل

نوکته ۆ زانیاری

بۆچی نابێ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ جگه‌ره‌ بکێشن؟

جگه‌ره‌کێشان له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێت‌و زیانبه‌خشه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش جگه‌ره‌کێشان یه‌کێکه‌ له‌باوترین خووه‌کان. ئه‌مڕۆکه‌ په‌یوه‌ندی جگه‌ره‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌‌و ده‌نگه‌ ژێ‌و کاریگه‌ری نێگه‌تێڤی جگه‌ره‌ له‌سه‌ر 

ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت

دڵ‌و کۆئه‌ندامی هه‌رس ‌و …تد، دیاریکراوه‌. جگه‌ره‌ کێشان له‌ناو ته‌مه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کان‌و چین‌و ره‌گه‌زی جیاواز هه‌ر له‌گه‌وره‌‌و بچۆک‌و ژن‌و پیاو بگره‌ هه‌تا هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند، خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وار له‌به‌ر چاودایه‌. ره‌نگه‌ به‌هۆی گشتگیر بوونی جگه‌رکێشان‌و کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ‌و زیانبه‌خشی که‌متر ده‌رده‌که‌وێت.  

به‌ پێی بیر‌و ڕای پزیشکه‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ نابێ جگه‌ره‌ بکێشن، چونکه‌ جگه‌رکێشان ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی ئه‌و مۆلوولانه‌ی له‌پێست نزیکترن‌و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دڵ بۆ هێنان‌و بردنی خوێن‌و رۆیشتنی له‌ده‌ماره‌ ته‌نگه‌کانه‌وه‌ دژوارتر بکات‌و له‌ئه‌نجامدا دڵ گوشارێکی زیاتری بخاته‌ سه‌ر. جگه‌ له‌وه‌ش خودی نیکۆتین بۆ دڵ زۆر زیانبه‌خشه‌. بۆیه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و کاره‌وه‌ زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ره‌ نه‌کێشن

باشتر وایه‌ بزانین: بۆ یه‌که‌مین جار نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندی دڵ   

 له‌لایه‌ن دکتۆر کریستییه‌ن برنارد له‌شاری کاپ (ئه‌فریقای 

  

 باشوور) له‌ساڵی 1967 به‌سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ بوو. دکتۆر 

 

 برنارد به‌هاوکاری 30 که‌س‌و له‌ماوه‌ی 5 سه‌عاتدا نه‌شته‌رگه‌ری 

 

 له‌سه‌ر که‌سێکی 55 ساڵان ئه‌نجامدا. نه‌خۆشه‌که‌ ته‌نها بۆ   

ماوه‌ی  

 18 رۆژ زیندوو مایه‌وه.