- گه‌وریی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه
-ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌که‌وێ.
-بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.
-ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ.
ماوه له درێژه‌ی بابه‌ت
-جوێن مه‌ده به‌باوکی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوکی به‌گت.
-ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆکه.
-ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێکیش بڕێژێ.
- ئه‌و که‌سه ژیره ، پیری له بیره.
-قسه زۆر بکڕه ، که‌م بفرۆشه.
-دوژمنی دانا ، نه‌ک دۆستی نه‌زان.
-تاخۆت دۆست نه‌بی ، که‌س نابێ به‌دۆست.
-چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ک ده‌ست.
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه.
-دل پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .
-دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بکه ، که‌نانی لێ ئه‌خۆیی .
- ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌که‌ی له بیر.
- ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه.
باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه .
- ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌که‌وێ .
-ئارو به بڕکییه‌وه جوانه .
- رونی رژاو ده‌کاته خێڕی باوکی ...
سلاو کاک یوسف
سپاس بو تو به رانبه ر به راگه یه ندینت
بابه تی هه له که م له گووتنی ناوه که ت داوای لیبوردنت لی ده که م
هیوادارم ببیه یکیک له و که سانه ی بو زیندوو کردنه وه ی زمانی شیرینی نه ته وه که مان دریژایی به و راپه رینه جوانه له و قوناغه دا ده ده ی
ئیتر خوشیت...
سلاو کاک شاهو ده ست نه ئیشی. به راستی زور باشه هه رهه موو مان به جوری بتوانین خزمه تی فه رهه نگ و ره سه نی کورده واریمان بکه ین بژی و هه رسه رکه وت‌و بیت
سلاو و سپاس بو سه ردانه که ت مالپه ری ئیوه ش جوان و رازاوه یه هه ر سه رکه وتوو بیت ئازیز گیان
سڵاو؛ زۆر سوپاس له سه‌ردانه‌که‌تان بۆ وێبلاگی من.
کاری ئێوه‌ش تایبه‌ت و که‌م وێنه‌یه.
هه‌ر بژین به شادی.
سڵاو شاهۆ گیان هیوادارم رۆژ به رۆژ سه رکه وتووتر بی
سلام شاهو گیان.ممنون از حضور گرمتان
وبلاگ هووز لک 2 مایل به تبادل لینک با شماست.اگر شما نیز خواستید ما را با نام <<هووز لک2>> لینک کنید.به ما اطلاع دهید ما هم با کمال به شما را با نام شاهو لینک خواهیم کرد.
بدرود
زور سپاس براکم